تەرزە جاف
ژنێك ده‌درێته‌به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه
مامۆستایه‌ك بهگوریسێك خۆی هه‌ڵده‌واسێت
گه‌نجێك گوللـه‌یه‌ك ده‌نێت به‌سه‌ری خۆیه‌وه
پیاوێك په‌لاماری هاوسه‌ری پێشووی ده‌دات
هه‌رزه‌كارێك دایكی خۆی سه‌رده‌بڕێت
لاقه‌كردنی منداڵ و كوشتن و دزی و ده‌یان تاوانی تر، كه رۆژانه ده‌یبینین و ده‌یبیستین.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا جگه له كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه چارهسهرنهكراوهكانی كۆمه‌ڵگه و له سه‌رووى هه‌موویان توندوتیژیی دژ به‌ژنان و كوشتن‌یان، كۆمه‌ڵێك دیارده و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی روویان كردۆته كۆمه‌ڵگه كه پێشتر نه‌بوون.
كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و بڕینی مووچه و هاتنی ئاواره‌كان و به‌شوودانی منداڵان و ئالووده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی ئاواره‌ی عه‌ره‌ب، به شێوه‌یه‌ك كه زیاتر له‌كڕین ده‌چێت و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ده‌روونی و نه‌بوونی چاره‌سه‌ر و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا و گه‌وره‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌سه‌ر تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه و چه‌ندین كێشه‌ی تری راسته‌قینه، كه بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و كاتی ئه‌وه هاتووه كاری زۆر جیدی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بكرێت.
زیادبوونی تاوانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك له‌لایه‌كه‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه راسته‌وخۆ خستنه‌ڕووی هۆكاره‌كان له‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كانه‌وه، به‌وه‌ی كه''كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی'' یاخود ''گرفتی ده‌روونی'' یان هه‌رچی هۆكارێكی تر، ده‌بێته به‌هانه‌یه‌ك بۆ زۆربوون و ته‌شه‌نه‌كردنی تاوان، نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی. پێویسته پۆلیس و دادگا له ده‌ره‌وه‌ی حوكمه‌كانی كۆمه‌ڵگه و وه‌سفه‌كانی كۆڵانه‌كان كاری خۆی بكه‌ن بۆ ڕێگرتن له تاوان له‌لایه‌ك و سزادانی تاوانباران له‌لایه‌كی تره‌وه.
هه‌موو تاوانێك له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌ك رووده‌دات، به‌ڵام دیاریكردنی هۆكاری كوشتن یه‌كسه‌ر و له‌لایه‌نی به‌رپرسه‌وه، جگه له‌وه‌ی كارێكی پرۆفیشناڵانه نییه، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌وه ئه‌گه‌ر قسه‌ی كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان بێت تا راده‌یه‌ك ئاساییه، به‌ڵام كاتێك لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند و به‌رپرس ئه‌م چه‌ند وشه‌یه وه‌ك هۆكار ده‌خه‌نه به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان و راگه‌یاندنیش وه‌ك به‌به‌غا ده‌یڵێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی له خۆپه‌ڕاندنه‌وه و خۆدزینه‌وه له بهرپرسیایهتى ده‌چێت، له هیچیتر ناچێت.
ئاخر كاری پۆلیس ده‌بێت زۆر له‌وه وردتر بێت، كه راسته‌وخۆ دوای روودانی تاوانێك، كلیلێك بدات به‌ده‌سته‌وه و مه‌ته‌ڵێك هه‌ڵبێنێت.
كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كێشه‌یه‌ك نییه له ئاسمانه‌وه وه‌ك باران ببارێت به‌سه‌ر كه‌سه‌كاندا و كێشه‌ی ده‌روونیش لهكونفهیهكونێكدا دروست نابێت، ئینجا ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌سه‌ریانه پێشكه‌شكردنی بیانوو و هۆكار نییه، به‌ڵكو ئه‌وان ئه‌و ده‌زگایه‌ن كه ده‌بێت ڕێگر بن له روودانی تاوان و سزای تاوانباران بده‌ن.
كێشه‌كان ئه‌گه‌ر ده‌روونی بن، یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دارایی و...هتد، هه‌موویان به‌ستراون به‌یه‌كه‌وه و یه‌كیان ئه‌ویتر دروست ده‌كات. كێشه‌ی دارایی به ته‌نها ده‌توانێت چه‌ندین كێشه‌ی تر دروست بكات. مادده بێهۆشكه‌ره‌كان، گرفتی ده‌روونی و دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هۆكارن بۆ دروستبوونی ده‌یان گرفتی ته‌ندرووستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی، به‌ڵام كێن ئه‌وانه‌ی ده‌توانن ئه‌م هۆكارانه بخه‌نه‌ڕوو و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن؟
دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و لۆكاڵییه‌كان نه‌ك ده‌یان، به‌ڵكو سه‌دان كه‌سی تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه و له‌ناو ده‌زگا و وه‌زاره‌ت و رێكخراوه‌كاندا ئیشیان ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بكه‌ن و بتوانن زانستیانه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه تا ببن به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو بۆ دیاریكردنی هۆكاره‌كان تا دواتر كار بكرێت له‌سه‌ر بنبڕكردنیان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بابه‌تیانه بۆ گرفته‌كان، یاخود كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه خراپه‌كان، نه‌ك لایه‌نی فه‌رمی وه‌ك پۆلیس، ئه‌و هۆكارانه راسته‌وخۆ فڕێبده‌نه به‌رده‌می راگه‌یاندن و ئه‌مانیش وه‌ك بنێشت بیجوون و بیجوونهوه.
له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌ژێر باری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌ناڵێنێت، ئه‌گه‌ر لێدوانی فه‌رمیی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند و به‌رپرس له‌سه‌ر تاوانێكی گه‌وره هه‌مان قسه بێت كه له كۆڵان و گه‌ڕه‌كدا ده‌كرێت، ئیتر ده‌بێت پێمان سه‌یر نه‌بێت گه‌ر ''كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی'' شوێنی ''شه‌ره‌ف'' و ''نامووس'' بگرێته‌وه و ئیتر وه‌ك به‌ردێك له‌سه‌ر هه‌موو تاوانه‌كان دابنرێت.