وتار

یەک لیستی و یەک ھەڵوێستی کورد

سەرحەد قادر
دوای ئەوەی زۆربەی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان کۆبونەوەو ڕێکەوتن و بڕیاریان دا بەیەک لیستی بەشداری ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن لەسەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان و کەرکوک ئەم بڕیارە بڕیارێکی مەزن و گرنگ بوو زەرورەتیێکیش بوو، وەڵامێکی جەرگ بڕ بوو بۆ نەیارانی کورد.

عەرەب و تورکمان ھەرشتێک لەبەرژەوەندی خۆیان بێت دەس خۆشی لێدەکەن و چەپڵەی بۆ لێدەدەن ھەرشتێکیش لەبەرژەوەندی کورد بێت بەیاننامە دژی دەردەکەن و خۆپیشاندان دژی ئەنجام دەدەن.

لەکوردەواری قسەیەک ھەیە دەڵێ زۆرجار بەدۆستی دایک دەڵێ خاڵە عەرەب و تورکمانیش ھەرچەندە لەگەڵ یەک تەباو ڕێک نین بەیەک دەڵین خاڵە .

بۆیە پێویستە ھەموو حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان ھەردەم یەک لیستی و یەک ھەڵویست بن سەرکەوتنیش لەکەرکوک و ئەوناوچانە بەمە بەدی دێت بەمەش ئیتر مەجال نامێنێ بۆ کۆمەڵێ دەم و چاوی کورد تاکو دژی کورد مزایەدە بکەن لەڕاگەیاندنەکانەوەو ببنە پاڵەوان و درزی زیاتر بخنە نێو ماڵی کوردەوە ئەو ناوچانە نەتەوی دیکە تێدایە و دوژمنی کورد لەوێ کورد نیە ململانێکە ململانێ نەتەوەیە، بەداخەوە ململانێ حزبیەکان و قسەبەیەک کردن زۆر کەس بون بەپاڵەوان، بەڵام لەناوەڕۆکدا نەھیچ بون نەھیچیان بۆ کورد پێکراوە ئەو تەنسیقە ژێر بەژێرانەی حزبەکانیش بەکۆتاھات کەدەکران لەگەڵ ڕاکان سەعیدو تورکمانەکان .

 کوردیش ئێستا  کەبەرنامەی شەڕی نیەو چاوەڕێی ڕووداو دەکات زەڕورەو پێویستە بەیەک ھەڵویستی و یەک دەنگی ھەندێ جار بەخۆپیشاندانێک وەڵامی شۆڤێنیەکان بداتەوە با وا تێنەگەن بەس ئەوان دەتوانن شەقام بجوڵێنن.

لەکۆتاییدا دەڵێم پیرۆزە ئەو یەک لیستی و یەک ھەڵوێستیە ئەوەی جێگای سەرنج بوو بەرپرسانی حزبی سنوری کەرکوک لەھەردوو حزب لەو کۆبونەوەیە نەبون گەر لەوێ بونایە ڕەنگە کێشەیان بۆ یەک لیستیەکە درووست بکردایە.
ژمارەی خوێنەر   ‌ 170‌
10/4/2019 2:46:47 PM
زیاتر...