وتار

گێمێکی تری جەنگی ناوخۆ - عێراق

هونەر تۆفیق
لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە ، بەتایبەتی لەپاش تەقینەوەکەی ئیمامەینی عەسکەری لە سامەڕا، ڕاستەوخۆ جەنگی ناوخۆی عێراق لەنێوان شیعە و سونەدا بەرپابوو.

ئەو جەنگە جۆرەها بەرگی بۆ دوراوە ماوەیەک جەنگی نێوان قاعیدە بە سەرۆکایەتی زەرقاوی بوو لەگەڵ شیعەکاندا کە ئێران پشتیوانی لێدەکردن پاشتر جەنگە گۆڕدرا بە جەنگی داعش و حەشدی شەعبی داعشەکان بە ئاشکرا دیاربوو کێ لە پشتیانەوە هاوکاری دەکردن لەو وڵاتە سونە مەزهەبانەی ناوچەکە و حەشدی شەعبیش ئێران بە سەروماڵەوە پشتیوانیان بوو .

لەپاش کۆتایی جەنگی داعش و حەشد لەئێستادا مۆدێلێکی تر لە جەنگی ناوخۆی عێراق بە شێوەیەکی تر بەردەوامی دەبێت ئەو وڵاتە دەرەکیانەی پشتیوانی هێزە سەربازیەکانی سونەکانیان دەکرد، لەم مۆدێلەدا پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکەن، ئێرانیش پشتیوانی حکومەت دەکات لە دژی خۆپیشاندانەکان .

بەپێ ی جیاوازیەکانی ئێران و شیعە لەگەڵ ئەمریکا - سونەدا بۆ خۆپیشاندانەکانی عێراق ، ڕێڕەوی خۆپیشاندانەکانیش شێواز و کردەی جیاواز بەرهەمدەهێنێت بەرەی شیعە - حەشدی شەعبی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات، چەکداری ڕاهێنراون بە ئەزموونی ٣٣ جەنگی سەربازیەوە لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لەبەرانبەر داعشدا ئەگەر بەرەی سونە لە شێوە قاعیدە و داعشیەکەیدا نەیتوانی سەرکەوتن بەسەر شیعەدا بەدەست بهێنێن وئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی بەهەمان توانای حەشدەوە نەبێت، لەم مۆدێلەشدا ( خۆپیشاندان ) شیعە زەفەری پێدەبات، لەگەڵ خەسارەتێکی گەورەتر لەوەی لەجەولەکانی پێشووی جەنگی ناوخۆی عێراقدا ڕوویانداوە .
ژمارەی خوێنەر   ‌ 194‌
11/14/2019 3:10:51 PM
زیاتر...