وتار

سیاسەتکردن بە شقارتە

هونەر تۆفیق
کاتێک عێراق میرنشینی کوەیت داگیردەکات ، قسەوباسی سیاسی لەسەر ئەگەری لێدان و لێنەدانی ئەمریکابوو لە عێراق . بۆچوونی یەکێک لە سەرکردە سیاسیە ناودارەکانی کورد بە نەوشیروان مستەفا دەگەیەنن ، دەڵێن ڕای ئەو سەرکردەیە بەو جۆرەیە . ئەویش دەڵێت : بۆچوونی ئەو حسێب نیە ، چونکە ئەو شقارتە بۆ ئەگەرەکان هەڵدەدات .

شقارتە هەڵدان فاڵگرتنەوە بوو بۆ ئیختیاری نێوان دوو ئەگەر ، ئەگەر لەباری ڕێکیدا شقارتەکە ڕاوەستا ئەوە فاڵێکە و ئەگەر بەلاشدا کەوت پێچەوانەکەی بوو فاڵێکی ترە .
لەوە دەکات مۆدێلی سیاسەتکردن بە فاڵی شقارتە هەڵدان هێشتاکە لەناو سەرکردایەتی سیاسی و حکومەتی هەرێمدا باوبێت .

چڕنوک گرتنەکانی تورکیا لە سوریا و لیبیادا دەبینرێت چ ئاسەوارێکی کاولکاری بە چڕنوکەکانیەوە جێدەهێڵێت کە بە هاوپەیمانی لەگەڵ بەرە سیاسیەکانی ئەو وڵاتانەدا نیشتمانەکەیان وێران دەکات . چڕنوکەکانی ئەم دوایەی تورکیا لە هەرێمی کوردستانیشدا هیچی کەمتر نابێت لەوەی سوریا و لیبیا . حکومەتی هەرێمیش بە شقارتە هەڵدان لێکدانەوەی سیاسی بۆئەو چڕنوکانەی تورکیا دەکات .

فاڵی شقارتەکە بەهەرلایەکدا بکەوێت ، تورکیا خۆی بەئاشکرا دەڵێت ئەو مەبەستی لە نەهێشتنی کوردبوونە ، ئیتر لەو فاڵەدا لەهەرکام لەئەگەرەکانی خەیاڵی حکومەتی هەرێمدا بێت ، ئەو دەیەوێت تۆ کوردنەبیت ، تەنیا کوردنەبوونت دەتکاتە دۆستی تورکیا ، بۆیە پێویست ناکات چیتر شقارتەی بۆهەڵدرێت ، تەنیا دوو بژاردە هەیە ، یان دەبێت کوردبیت و بەرگری لێبکەیت ، یان دەبێت کوردنەبیت و پشتیوانی لەچڕنوکەکانی تورکیا بکەیت .
ژمارەی خوێنەر   ‌ 106‌
6/17/2020 2:18:31 PM
زیاتر...