شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
ڕۆژی ٩ی ٨ی ٢٠١٨ ئه‌م شیعره‌ی خواره‌وه‌م به‌ده‌ستكارییه‌وه بۆ دۆخی ئه‌و كاته بڵاو كرده‌وه‌و به نیاز بووم كه هه‌مدیس به جۆرێكی تری ده‌ستكارییه‌وه بۆ دۆخی ئه‌مڕۆ بڵاوی بكه‌مه‌وه به‌ڵام پاش چه‌ندین جار خوێندنه‌وه بڕیارم دا كه هه‌ر وه‌ك خۆی بڵاوی بكه‌مه‌وه و پێم وایه باشتر ده‌بوو كه وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌مرۆ ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی له باتی بڕیاری میم سینه‌كه‌مان بۆ بخوێندینایه‌ته‌وه..!!
من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گولستانه، ده‌چم !
عه‌قڵ ئه‌ڵێ.. نا، قه‌سه‌به‌ی شۆڕشی مه‌ستانه نه‌چی!
من ده‌ڵێم نوخته‌یی ئه‌و ڕه‌وزه‌یی ئیمانه، ده‌چم!
ئه‌و ده‌ڵی نا، ڕه‌شه، جێی ڕاوگه‌یی شه‌یتانه، نه‌چی!
من ده‌ڵێم مه‌سكه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه، ده‌چم!
ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ربه‌سه‌ری تێكچوه وێرانه، نه‌چی!
من ده‌ڵێم جێگه‌یی هه‌ر شێت و جنونانه، ده‌چم!
ئه‌و ده‌ڵێ نا زه‌ر‌ده‌یی په‌نجه‌ی په‌ریانه، نه‌چی!
من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سڕاڕی حه‌ریفانه، ده‌چم!
ئه‌و ده‌ڵێ جێی ته‌مه‌عی چاوی حه‌سودانه، نه‌چی!
من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه، ده‌چم!
ئه‌و ده‌ڵێ كونكونه، جێگه‌ی سه‌ره پێكانه نه‌چی!
له‌هه‌موو چوون و نه‌چوونه سه‌ری سوڕما ``كامیل``
من ده‌ڵێم جوانه ده‌چم، ئه‌و ده‌ڵێ واجوانه نه‌چی.
له‌راستیدا گه‌وره و بچوكی ئه‌م كوردستانه دڵنیا بوو كه یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی سوێند خواردنه‌كه‌ی ده‌كرد و ئه‌وه‌ی كه ببوه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌ر هه‌موومان ئه‌و هه‌موو دوور له‌ڕووی خوێنه‌ر ( فشه فش) و پاكێج و پاكێجكاری و خۆ گیڤ كردن و نایكه‌ین و ناڕۆین و هات و هاواره‌ی ده‌م ڕاسته‌كانمان بوو..!!
كه‌س نه‌بوو نه‌زانێت ته‌نیا پاكێجێك كه له ئارادا بوو پاكێجی (درۆ‌و ده‌له‌سه) بوو و هیچ یه‌ك له‌وانه‌ی كه كه‌ركوكیان پێ ده‌فرۆشتین باكیان به كه‌ركوك نه‌بوو ..!!
لێره‌دا ته‌نیا یه‌ك قسه‌م هه‌یه بۆ میم سین و راوێژكاره بێ ئه‌زموون و بڕیاربه‌ده‌سته به‌رژه‌وه‌ند خواز و گشت كوتله و باڵ و باڵۆچكه و لاق و تازه پێگه‌یشتوه‌كانی حزبه‌كه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بڵێم`` قسه هه‌زاره و یه‌كی به‌كاره`` ..!!
كه ده‌مانگوت بڕیارتان پێ نادرێت زوێر ده‌بوون، كه ده‌مانگوت كاكه قسه‌یه‌ك مه‌كه‌ن كه نه‌توانن جێبه‌جێ بكه‌ن ده‌تانگوت ئاژاوه ده‌نێینه‌وه، كه ده‌مانگوت سیاسه‌ت پیاوی خۆی ده‌وێت ده‌تانگوت بێرێزیمان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن، كه ده‌مانگوت ڕۆڵه ناتوانن به‌دروشم كه‌ركوك بگه‌رێننه‌وه بۆ پێش ڕێفڕاندۆمه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌وكات و جێگری هه‌میشه‌یی حزبه‌كه‌مان ده‌تانگوت یه‌كریزی تێك ده‌ده‌ین..!!
ده فرموون تێمان بگه‌یێنن ئێستا كه پاكیجه‌كه‌تان كردوه‌ته ( ساندویچ ) كه‌ركوك له‌كوێی ساندویچه‌كه‌دایه؟؟
ده بفه‌رموون كوا هه‌رێم و به‌غدا و كه‌ركوكه‌كه‌تان..؟؟
من خۆم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دژی په‌كێجه‌كه‌تان وه‌ستامه‌وه چونكه چاك ده‌مزانی پیاوی قسه‌ی خۆتان نین..!! ده‌مزانی كه له‌گه‌ڵ خۆتان و جه‌ماوه‌رو خه‌ڵكی كه‌ركوكیش راست ناكه‌ن..!!
ده‌مزانی كه هه‌ر هه‌مووی موزایه‌ده‌یه‌ی كاتیه..!!
ئاخر ئێوه‌یه‌ك كه هه‌ر له‌سه‌رتای كاندید كردنی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه پیرۆزباییتان كردبێت و هاوپه‌یمانێتیتان واژوو كردبێت و به‌شداری جلسه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیتان له‌په‌رله‌ماندا كردبێت، ئێ وه‌ڵا به‌شداری نه‌كردنتان له ده‌نگ پێدانه‌كه‌یدا هه‌ر ته‌نیا شانۆگه‌رییه‌ك بوو و هیچیتر و خوا پێم نه‌گرێت هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه یادی یه‌كێتی له پێش بوو و له شه‌قی جه‌ماور ده‌ترسان..!!
ئێستاش كه ده‌ڵێین ڕابه‌رایه‌تی حزبێكی چل و چوار ساڵه‌تان پێ ناكرێت و با كۆنگره ببه‌ستین تا چیتر شاهیدی بڕیاره بێسه‌روبه‌رو تاكڕه‌وانه و پاشگه‌ز بوونه‌وه و سه‌ودا و موعامه‌له‌كانتان نه‌بین هه‌مدیس به كۆمه‌ڵێك قسه‌ی بریقه‌داری تره‌وه دێنه‌وه مه‌یدان و وای له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن كه گوایه ئێمه هانی دووبه‌ره‌كی ده‌ده‌ین و دژی هاوپه‌یمانێتی و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و ئارامی و سه‌قامگیرین له هه‌رێم ..!!
له‌راستیشدا ئه‌وه ئێوه‌ن كه دژ به هه‌موو به‌ها و پیرۆزیه‌كان ده‌وه‌ستن و ئه‌وپه‌ڕی بێرێزی و بێحورمه‌تی به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی ده‌كه‌ن …!!
ئێوه‌ن كه بوونه‌ته هۆی ئازاری رۆحی مام و شه‌هیدانمان.. ئێوه‌ن كه نه له شه‌ڕدا پڵنگ و ڕه‌شه‌بان و نه له ئاشتیشدا كۆتری سپی و شنه‌ی بان..!!
ئه‌م بابه‌ته‌م دوێنی نوسیبوو به‌ڵام گوتم به‌ڵكو ئه‌مجاره هه‌ڵه بم و قسه‌كانم راست ده‌رنه‌چن.. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌ش راست بووم..!!
ئێوه پێم بڵێن نه‌ك هه‌ر كه‌ركوك به‌ڵكو خودی یه‌كێتیش له‌كوێی موعاده‌له‌كاندا بوو؟؟