وتار

حکومەتێکی سەرکەوتوو دروست بکەین؟

د. کۆسار عەلی عومەر

لە هەر بوار و سێکتەرێکدا بێت، سەرچاوەی مرۆیی داینەمۆ و هێزی سەرکەوتنی هەموو پڕۆژەیەکە. کلیلی سەرکەوتنی هەر دام و دەزگایەک (بازرگانی، حکومی، رێکخراوەیی) لە لای بەرپرسیار و ئەو تیمەیە کە بەڕێوەی دەبات ، لەبەر ئەوە زۆر گرنگە کە بزانرێت کێ دادەنرێت و بۆ چ مەبەست و کارێک دادەنرێت.

ڕاستە تا ئەم کاتە حزبەکان نەگەشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەت بەڵام درەنگ بێت یان زوو هەر پێیدەگەن ، بۆیە ئەم نوسینەم بۆ ئەو کاتەیە:

 ئێستا هەرێمی کوردستان سەرەڕای چەندین گۆڕانکاری ناوخۆیی لە پۆستە کارگێڕییەکاندا ، لەبەردەم پێکهێنانی دوو کابینەی حکومەتدایە (حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق) ، لەم پرۆسەیەدا دەبێت ئەوە بە هەند وەربگیرێت کە هەڵبژاردنی کەسەکان بۆ پۆست و پێگەکان چارەنوس و شوناسی حوکمەتی داهاتوو دیاری دەکات ، چونکە دیدگاکانی ئەوانە لە ئایندەدا دەبێتە بناغەی پلان و کارەکانی داهاتووی ناو حکومەت. بۆیە زۆر گرنگە بۆ پڕکردنەوەی پێگەکانی بڕیاردان ، هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو جەخت لەسەر گرنگی سەرچاوەی مرۆیی بکرێتەوە و بەدوای خەڵکی شارەزا و پسپۆڕ و دڵسۆزدا بگەڕێن کە لەپاڵ بڕوانامەدا ، ئەزموون و شارەزایی باشی هەبێت.

بە گەشبینیەوە چاوەڕوانم خاوەن بڕیارەکان لە حیزب و حکومەتدا لە هەڵبژاردنی کەسەکاندا پشت بە کۆمەڵێک پێوەر و ستانداردی گرنگی بواری بەڕێوبردن ببەستن و ئەوەیان لە لا ڕوون و ئاشکرابێت کە مرۆڤە بەتواناکان هەمیشە ئەمەکدارتر و وەفادارتر و بەخزمەتتر ئەبن بۆ خەڵک و حکومەت و حیزبەکەشیان ، پێچەوانەکەشی دەبن بە لەکە و گیرفان پڕکەر و لە ئەنجامیشدا مۆرکێکی ناشرین دەبن لەسەر حوکمەت و حزبەکەشیان.

ژمارەی خوێنەر   ‌ 221‌
12/26/2025 9:38:39 PM
زیاتر...
کاردۆ عوسمان هەورامی
ستران عەبدوڵڵا
کاکەلاو عەبدوڵا
Copyright © All rights reserved.