شنیار ئەنوەر
رۆژێک نوسەران و دامەزرێنەران و ئەدیبانی دەزگای سەردەم بریار ئەدەن لەگەڵ مام جەلال کۆببنەوە بۆ گەیاندنی نارەزایی و رەخنەکانیان لەسەر دۆخی شەر و توندتیژی بەرامبەر لایەنگرانی حزبەکانی تر لە سنوری سلێمانی.
مام جەلال بە گەرمی پێشوازییان لێئەکات و یەک یەک تەوقەیان لەگەڵ ئەکات، بەڵام کە ئەبینێت لەناو جەماعەتی سەردەم ژمارەیەک نوسەر و رۆژنامەنوسی یەکێتیشی تێدایە، مام جەلال پێیان دەڵێ “زەحمەت نەبێت یەکێتیەکان جیاببنەوە و من هاتوم گوێ لەوانە بگرم کە یەکێتی نین و رەخنەیان هەیە، تۆ کە یەکێتیت واتە بە یەکێتی و بریارەکانی رازیت، لەبری رەخنە پێشنیار لەناو حزبەکەوە بەرز دەکەیتەوە، نەک وەک کەسێکی سەربەخۆ و نەیار قسە لەسەر یەکێتی بکەیت.”
مەوقیفی تریش زۆرە کە مام جەلال کردبوی بە پێوەر بۆ هەر کادر و بەرپرسێکی یەکێتی کاتێک رەخنەو نارەزایەتیەکان لە بریاری یەکێتی و سکرتێری گشتی دەبردە دەرەوە بەناوی رەخنەوە، ئەو دەیزانی ئەوانە نێردراون بۆ لێێان لە یەکێتی و ئەجێندای حزب و کەسانی تر لە ناو یەکێتی جێبەجێ دەکەن و حزبەکەی پێوە سەرقاڵ ئەکەن، چونکە تەحەدا کردنی بریاری حزب و سەرۆکەکەی ئەجێندای دوژمنانی یەکێتی یە.
ئێستا من یان هەر بەرێزێکی تر کە لە پەرلەمانین لە فراکسیۆنی یەکێتی (بەتایبەت ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان) بە فلتەری سەرکردایەتی و بریاری سەرۆکی یەکێتی دا رۆشتوین، هەڵبژاردەی سەرۆکی یەکێتین.
زۆرێش رونە ئێستا تەنیا دوو گروپ دژی سەرۆکی یەکێتی و بریارەکانیەتی، یەکەمیان پاراستن، دووەمیان دەرکراوەکان و ئەوانەی کە لە بەرژەوەندیان دراوە. لەوە بترازێ هیچ یەکێتیەکی دڵسۆز بۆ سەرگەرمکردنی میدیای پاراستن و دەرکراوەکان پەلاماری یەکێتی و بریارەکانی سەرۆکی یەکێتی نادەن، بۆیە لێدان لەمن لەناو یەکێتدا لێدانە لە سەرۆکی یەکێتی و ئەندامی سەرکردایەتی و خودی قوباد تاڵەبانی.
چ جا ئەوەی چیرۆکە قێزەونەکانی مەسرور و گروپەکەی بڵێیتەوە.
من ئەزانم سەرۆکی حزبە بەناو ملیۆنیەکە لە کۆبونەوەی لەگەڵ یەکێتی چی لەسەر بەندە وتووە و دەڵێ.
جا دیارە ئازاری کەمکردنەوەی کورسی حزبە ملیۆن درۆکە زۆرە و بەم جۆرە کەسانە سارێژ نابێت و ئێمەش بێدەنگ ناکرێین.
بۆیە ئەم قسانە وەڵام
نیە بۆ فەرخە پاراستنێک لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵکو وەڵامە بۆ خودی مەسرور و پاراستن.