كاوە شێخ عەبدوڵڵا
ئەم بەیانییە لەسەر ئیشەکەم کاک فڵان بانگیکردم.: کاک شێخ بێزەحمەت تائێرە وەرە.
ــ فەرموو
ــ وەڵڵا وتم کاک شێخ لەناو جەریدە و مەریدە و شتایە و شارەزایە، وەک بزانی ئێستا گوون چەند ئەکات؟
ــ هی خۆتە؟
ــ ئا... بەس لای کەس باسی مەکە.
ــ جا بەخوا ئازیز هیچ لە بازاڕی گوونفرۆشتن و کڕین نازانم!
ــ حۆو... ئەی ئیتر ئەمە چیه شەو و ڕۆژ قسە ئەکەن کەچی نازانی جووتێ گوون چەند ئەکا!
ــ ئاخر بێقەزابی ئازیز.. خۆ من لە کەرتی گوونفرۆشییا کار ناکەم، چووزانم بازاڕی گوون چۆنە.
ـــ دە هیچ... بەخوا بڕوام بە ئێوەش نەما
ئەم مشتومڕە هەمووی پێنج دەقیقەیەکی خایاند، بەڵام زۆر شتی تیا ڕوون بوویەوە، بۆ نموونە: دەبوو من لەپاڵ ئاگاداربوون لە بازاڕی زێڕ و دراو و قەیماخ و ماست، ئاگاداری کڕین و فرۆشتنی گوونی پیاوانیش بم. هەروەها دەرکەوت ئەو هاووڵاتییە دڵسافە لە ڕادەبەدەر متمانەی بە جەریدەچی و مەریدەچی هەیە تەنانەت ئامادەیە سڕوتڕی شاراوەترین ئەندامی جەستەی، بە یەکێک لەو جەریدەچییانە بڵێ.
لە کۆتایی قسەکانماندا بەڵێنم بە ناسراوە گوونفرۆشەکەمدا، لە فەیسبووکەکەم بانگەوازێکی بۆ بکەم. بەڵام ئەو داوای نرخێکی کرد، بڕوا ناکەم هیچ بێگوونێک بتوانێ بیکڕێت نەخاسمە لەم بێمووچەیی و بێدەرەتانییەدا.