وتار

سەبارەت بە سیپان ئامێدی و یاریە قێزەونەکانی شاسوار

شنیار ئەنوەر
سیپان ئامێدی ئاگادارنیە کە شاسوار لەگەڵ پاراستندا خەریکی چ یارییەکەی قێزەونە. شاسوار بۆ ڕاکێشان و سەرنج و دەنگی خەڵک زۆر پێی ئاساییە سیپان لە زیندانی پاراستندا بشکوژرێت. 

بەئەگەرێکی زۆرەوە سیپان هەرچیەکی وتبێت ، شاسوار بەزۆر پێی نوسیوە، چونکە شاسوار لێدوانی لەهەمو پەرلەمانتارەکانی کوردستان و ئێراقی قەدەغەکردوە بە پۆستی فەسیبوکیشیانەوە. ج گە لەوانەی کە خۆی بۆیان ئەنێرێت. 

شاسوار شکستی هێناوە لەوەی هیچ شتێکی باش پێشکەشی دەنگدەرەکانی بکات بۆیە بە تەنسیق لەگەڵ پاراستن خەریکی ئەم سینارێۆ قێزەونانەیە کە ئامادەیە بۆ هێنانی کورسی، هاوڕێکانی خۆی ڕوبەری رفاندن و سوکایەتی بکاتەوە. 

لەگەڵ ئەوەشدا پارتی هیچ مافێکی ئەوەی نیە کە پەرلەمانتارێکی کوردستان بفڕێنێت. بەڵام دڵنیابن لەم قسەیەی من کە شاسوار بە تەنسیق لەگەڵ پارتی  بۆ هێنانە سەرنج لەسەر خۆی ئەم کارەی کردوە بەرامبەر بە سیپان.  چونکە پارتی دەزانێت هەردەنگێک بۆ شاسوار دەنگێکی گرەنتیکراوە لە گیرفانی پارتیدا.
ژمارەی خوێنەر   ‌ 1043‌
6/29/2025 9:18:52 PM
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.