وتار

‎وەهمی گرێبەستی 100 ملیار دۆلاری بارزانی

شنیار ئەنوەر

گرێبەستی 100 ملیار دۆلاری حکومەتی عێراق پێی ناکرێت، پاشان گرێبەستی 100 ملیار دۆلار لە واشنتۆن واژوو بکرێت ئەبێتە هەواڵی سەرەکی میدیای فەرمی ئەمریکا. 

‎ئەمە فێڵکردنە لە ڕای گشتی، هەنێ گرێبەست بونی هەیە لەنێوان ئەو کۆمپانیایانە بەر لەم سەردانەی مەسرور بارزانی.

‎ئەم کۆمپانیایانە دەمێکە لە کوردستان کار ئەکەن،  ئەو کۆمپانیایە گرێبەستیان هەیە بۆ کارکردن لە مێژە لە کوردستانن، بەڵام ئەمە ئێستا گوایە لە واشنتۆن واژوو کراوە نە گرێبەستە و نە شتێکی تازەیە، یاداشتە، ئەوەی ئێستا یاداشتی لێکتێگەشتنە بۆ فراوانکردنی کارەکان، بۆ ئەوەی ببێت بە گرێبەست دەیان هەنگاوی ماوە. 

‎بۆ نمونە، HKN energy، لە ئەمریکا هیچ سەرمایە و پرۆژەیەکی نیە، دروست بووە تەنیا بۆ کارکردن لە کوردستان، ئەمە لە بازاری پشکەکانی ئەمریکا بونی نیە، قەبارەی سەرمایەی دیار نیە، لە ئەمریکا هیچ وەبەرهێنانی نیە، لە گوندی ئینگلیزی یە لە هەولێر، ئەمە توانای گرێبەستی دەیان ملیار دۆلاری لەکوێ بوو؟

‎وێسترن زاکگرۆس یش دەمێکە لە کوردستان کار ئەکات و ئەسلەن ئێستا ناتوانێ ئەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنێت بیفرۆشێت بەهۆی کێشەکانی هەرێم و بەغداد

‎ئەمە شۆیەکی تری مەسرور بارزانیە، کوردستان پێویستی بە شۆ نیە، کوردستان پێویستی بە کاری فعلی هەیە.

‎بە کوردی و بە پوختی پارتی بەرەو هەڵبژاردنی عێراق ئەروات و هەم وەهمی شەر لەگەڵ بەغداد و هەم وەهمی گرێبەستی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکایان پێویستە هەتا مونافەسەی سعودیە و قەتەر بکەن، لە کاتێکدا کابینەی نۆ بێ بەغداد یەک موچەشی پێنادرێت.

‎پارتی ئازادە بە وەهم جەماوەری خۆیان رازی بکەن. بەڵام بەخوا ڕێگەنادەین وەهم بە خەڵک بفرۆشنەوە. 

‎بەپێی بریاری دادگای فیدراڵی حکومەتی هەرێم بۆی نیە نە غاز نە نەوت هەناردە بکات، ئێ گرێبەستی دەیان ملیار دۆلاری بۆ کێ ئەکەیت و بەکێی ئەفرۆشی؟

‎لە منی وەربگرن، گرێبەستی 100 ملیار دۆلاری بنەمای هەبێت ئەوە ترەمپ خۆی لە کۆشکی سپی بەپێ ئەرۆشت بۆ ئەو ئوتێلەی مەسرور بارزانی لێ ماوەتەوە هەتا بەشدار بێت. 

‎دڵنیابن هێز نیە جارێکی تر سەروەتی سەرزەوی و بن زەوی کوردستان تاڵانفرۆش بکات، بەلام بارزانی ئازادە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ئەم جۆرە چیرۆکانە بڵاو بکاتەوە.

‎تیمی مەسرور بارزانی لە شتێکا لێزانن، ئەویش چۆن رای گشتی و بەتایبەت بەرەی بەناو ئۆپۆزسیۆن بەلارێدا ببەن و بەخۆیانەوە سەرقاڵ بکەن و بە وەهمێکەوە، بەڵام هەتا من مابم ئەوە باڵۆنی وەهمەکانی پارتی ئەتەقێنم.

‎هەر بۆ زانیاریتان کۆمپانیای ئەمریکی ئامادە نیە لە عێراق یەک ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان بکات بێ ئەوەی گەرەنتی 100 ملیۆن نەکات پێشەکی، ئێستا 100 ملیار لە کوردستان وەبەرهێنانمان لە کوێ بوو؟

‎ئەم وەهمانە ماڵی بارزانی هەرێمی کوردستانی وێران کرد، پارتی بە وەهم و بەرەی بەناو ئۆپۆزسیۆن بە بێ مەعلوماتی و نەشارەزایی سەریان لە خەڵک شێواندووە

‎ئەگەر مەسرور بارزانی گرێبەستی کرد، گرێبەست ئەلێم، یاداشت و قسەی هەوایی نالێم) واژوو کردبوو، یەک کۆمپانیای فعلی ئەمریکی هات نیو ملیار وەبەرهێنانی کرد لە سلێمانی، ئەوە من هەتا ماوم پشتیوانی بریارەکانی بارزانی ئەکەم، بەڵام ئەگەر وا نەبوو، ئەوە ئیتر پێویست ناکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بێت.

‎تێبینی: واشنتۆن پۆست و فۆکس نیوس بۆ باسی ئەو گرێبەستە عەزیمانە ناکەن؟ بۆ کۆشکی سپی باسی ملیارێک دۆلار ئەکات کە سەنگافورە لە ئەمریکا وەبەرهێنان ئەکات ئەی ئەم 100 ملیارە بۆ کەس باسی ناکات؟

ژمارەی خوێنەر   ‌ 33‌
5/20/2025 1:58:51 PM
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.