وتار

ئەو پیاوەی بە بێ دەنگی هۆکاری ئارامی و هەستانەوەی شارە

شنیار ئەنوەر

سوپاس بۆ هاورێیەتی و پیشتوانی و دەوڵەتمەداریت، تەنیا بە ئیشکردن و خزمەتی خەڵک دەتوانم قەرەبوی پشتیوانیت بکەمەوە وە دەیکەمەوە، وەک خۆت پێتوتم “ئەگەر خزمەتکردنی خەڵک شەری پێویست بوو بیکە، ئەگەر ئاشتیشی پێویست بوو ئاشتیبکە.”

ئەوەی ئەم پیاوە لە چەند ساڵی ڕابردودا ەوە هەتا ئێستا کردویەتی کەم وێنەیە و کەم کەسیش دەیزانێ بەمنیشەوە کە درەنگ تێگەیشتم.
سەرەرای بڕانی بودجە و قەیرانەکان و کێشەناوخۆییەکانی یەکێتی و لێدان لە دەسەڵاتەکانی، قوباد تاڵەبانی بە بێ دەنگی و لەسەرخۆی ەوە لە پشت راگرتنی ئارامی شار و کردنیەتی بە پلە یەک لە ئاستی وەبەرهێنان لە کەرتی پێشەسازی لە هەموو عێراق، لە ئێستا دا ٣٠٪ هەموو پیشەسازی عێراق لە سلێمانی یە.

ئەو بە نەرمی و حیکمەت و سەبرگرتنی مامجەلالیانە شکستی بە هەموو ئەو پیلانانە ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتیانە هێنا کە دەویسترا سلێمانی بخزێنرێتە نێو شەر و ئاشوب.
شار لە سەردەمی قوبادتاڵەبانیدا مەئوای ئازادیخوازانی کوردستان و ئارامترین دورگەی ئازادیخوازانە لە هەموو عێراقدا لەکاتێکدا دادگاکانی هەولێرو دهۆک فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئازادیخوازان دەردەکەن.

هەرکاتدەیبینم گرفت و داواکاری خەڵک تەوەری یەکەم و کۆتای گفتوگۆکانمانە، سەرەڕای سەرقاڵی و چروپری خشتەی کارەکانی و لەوپەری سەرقاڵیدایە، بە وزە و ئیرادەیەکی بەرزەوە یەک یەک گوێ لە گرفتە زۆر و بێ کۆتاکانی هاوڵاتیان دەگرێت و چارەسەریان بۆ دەدۆزێتەوە.

سوپاس بۆ هاورێیەتی و پشتیوانی و دەوڵەتمەداریت، سوپاس بۆ پشتگیریەکانت، تەنیا بە ئیشکردن و خزمەتی خەڵک قەرەبوی پشتیوانیت ئەکەمەوە، وەک خۆت پێتوتم “ئەگەر خزمەتکردنی خەڵک شەری پێویست بوو بیکە، ئەگەر ئاشتیشی پێویست بوو ئاشتیبکە.”
ژمارەی خوێنەر   ‌ 122‌
11/26/2024 8:51:16 PM
زیاتر...
سەعدی ئەحمەد پیرە
محەممەد سۆران
Copyright © All rights reserved.