وتار

بۆچی ئێران بێدەنگە؟

محەممەد سۆران

خوێندنەوە بۆ دۆخی ئێستا تاڕادەیەک قورسە. لەبەر ئەوەی زۆربەی پێشبینیەکان بۆ ئەوە دەچن کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر مەترسی گەورەدایە. ئەمەش یارییەکە بۆ پەلکێشکردنی ئێران بۆ ناو جەنگێک کە خۆی نایەوێت. ئەگەریش بکرێت زەرەرمەندی یەکەم عێراق و دەوڵەتە لاوازەکان دەبن. بۆیە دەبێت بڵێین.لەدوای هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆ سەر کەرتی غەززە و چەند ناوچەیەکی سوریا و زۆربەی خاکی لوبنان و کوشتنی چەند سەرکردەیەکی بەناوبانگی ئیسلامی بەڵام وڵاتە ئیسلامیەکان بەتایبەت ئێران لەئاستی پێویستدا نەبووە وەڵامەکانی!
ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێنمەوە کە ئیسرائیل دەیەوێت لەپێش چاوی دونیا بڵێت: من حوکمی هەمووتان دەکەم. بەس لەلایەکەوە ئەم جەنگە مەبەستە سەرەکیەکی دینە. دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بسەپێنێت.

دەیانەوێ لوبنان و فەڵەستین بەهەمان شێوەی عێراق و سوریا وێران بکەن کە بەدروستکردنی داعش کۆمەڵکوژی گەورەیان کرد.

بەڕای من ئەمە سیاسەتی هەڵەی ئیسرائیل دەردەخات کە لەڕێگەی عاتفەوە دەیەوێت وڵاتە ئیسلامیەکان بکاتە جەنگێکی گەورەوە، بەتایبەت ئێران کە لەگەڵ ڕوسیا و قەتەڕ و چەند وڵاتێکی تری ئیسلامی پەیوەندی گەورەی هەیە.

ئەوان بۆ دەرفەتێک دەگەڕێن، پێش ئەوەی  ئێران چەکی ئەتۆمی دروست بکات. 
بۆیە ئێران زیرەکانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکات و نایەوێ خۆی بخاتە جەنگەکەوە. لەبەر ئەوەی هەرکاتێک چەکی ئەتۆمی هەبێت ئەوا ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن زیاتر فشار بۆ هاوپەیمانەکانی ئێران بکەن و زیان بە وڵاتە ئیسلامییەکان بگەیەنێت.

هەر ئەمەیە وای لەئێران کردووە بێدەنگی هەڵبژێریت و چاوەڕێی دروست بوونی چەکەکەی بکات. لەئەگەری وەڵامدانەوە ئەوان هێرشەکان خێراتر دەکەن و خەڵکی زیاتر دەکەن بەقوربانی. بۆیە پێم وایە بەمزووانە ئێران چەکەکەی ئامادە دەکات و هەموو دوژمنەکانی بێدەنگ دەکات، بەیارمەتی ڕوسیا و چین. ئامادەکاریش کراوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتە ئیسلامیەکان لەدوای نمایشکردنی چەکە بەهێزەکەی ئێران، هەڵبەت لەخاکی عێراقیش هێزێکی گەورە و ئامادەکراوی هەیە. ئەمەش وای کردووە  لەئەگەر هەر هێرشێک مەترسی یەکەم لەسەر عێراق بێت. وای بۆ دەچم کە لەهێرشە مووشەکەکیەکانی ئەم دواییە بێدەنگ بێت، چونکە لەئەگەری وەلامدانەوە. ئیسرائیل پەرچەکرداری قورستری دەبێت.

ژمارەی خوێنەر   ‌ 470‌
11/5/2024 8:39:52 PM
زیاتر...
محەممەد سۆران
سەردار عەبدوڵا
Copyright © All rights reserved.