وتار

خانمی یەکەم چۆن رووبەڕووی شێرپەنجە بووە

رێبین عومەر

خانمی یەکەم خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد؛ لە دیدارێکدا کە زۆرتر پەیامێکی هۆشیاری ئازایانە بوو بۆ ژنان و خانمانی کوردستان و عێراق؛ زۆر بوێرانە ئاماژەی بەسەردەمی دووچاربوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە کرد باسی ئازارەکانی ئەوسەردەمەو بەردەوامی و هیوای زۆرکرد ؛ وەک وتی: ئازایانە رووبەڕووی نەخۆشییەکە بوومەتەوەو لەگەڵی جەنگام.

ئەم دیدارە بوێرانەیە گرنگە بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان و خانمان کە زۆر بە وریاییەوە چاودێری تەندروستی خۆیان بکەن.

جگەلەوەش خاتوو شاناز لە پەیامەکەیدا نەی شاردەوە کە جەنگ بەرامبەر بە شيرپەنجە قورس و گرانەو سەختە.

جەنگ ئیرادەی دەوێت، و هیوا بۆ بەردەوامی لە ژیان وادەکات کە مرۆڤ بتوانێت بەسەر جەنگی شێرپەنجە زاڵبێت و بگاتە سەرکەوتن کە مانەوەیە لە ژیاندا.

لە دیدارەکەدا باسی لە دیمەنی هەڵوەرینی قژ کرد.

رەنگە ئەوە بەئازارترین گۆرانکاریی بێت کە لەوکاتەدا دووچاری خانمان دەبێتەوە؛ شەڕی ئیرادە لەوێوە دەستپێدەکات.

ئەوەی گرنگە بوترێت لەم چیرۆکەوە چی فێردەبیت.

خانمی یەکەم بوێرانە چیرۆکی سەرکەوتنی خۆی بەسەر شێرپەنجە گێڕایەوەو بەهیواوە بەردەوامەو ئێستاش وەک خانمێک بەکاریگەرترین ژنی گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان و عێراقە.

ژمارەی خوێنەر   ‌ 2368‌
11/1/2024 4:31:59 PM
زیاتر...
محەممەد سۆران
سەردار عەبدوڵا
Copyright © All rights reserved.