دێرین عێزەدین
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رابردوودا لە گشت قۆناغەکانی شۆڕش و بەرەنگاری، چی لە بەرژەوەندی کورد و بابەتە نەتەوایەتییەکەیدا بووە لەو پێناوەدا کۆشاوە و خوێنی رشتووە، هەمیشە بژاردەکانی کێشەی کورد زۆربەی لەژێر دەستی یەکێتیدا بووە وەک هێزێکی نەخشێنەر و داهێنەر و کاریگەر بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلەکەمان لە گشت قۆناغە جیاجیاکان و رۆڵی سەرەکی بینیوە. لە کاتێکدا لایەن و هێزی تر هەبوون لەگەڵ دوژمنانی کورد هەوڵیانداوە ئەم بژاردانە لەژێر دەستی یەکێتی دەربهێنن و بیخەنە دەست هێزی تر ، کە دار دەست و جێبەجێکاری پلانەدوژمنکارییەکانیان بوون.
خۆشبەختانە هەوڵە نەزۆکەکانی ئەمدواییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرینەگرت و ئەم هەنگاوە مژدەبەخش بوو بۆ سەرکەوتن و رێژەی دەنگەکانی یەکێتی رووی لەزیاد بون کرد و توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت، هەر لەبەرئەوەشە یەکێتی بۆ بەدیهێنانی ئەم ئەرکە مێژووییە باری زۆر قورسی خستۆتە سەرشانی خۆی و خەمی کوردستان و دانیشتوانی گرتۆتە ئەستۆ هەمیشە داکۆکیاری بێ هاوتا بووە و جەنگاوە.
گرنگە ئەو هەقیقەتەیش بزانرێت ئەوەی یەکێتی کردبووە حزبێکی نوێگەر و جیاواز و رچەشکێن تەنها تیۆر و ئایدیای کراوەو بیری نوێ نەبوو، بەڵکو هزر و و کارێزمایی و جوڵەکانی سەرۆک بافڵ بوو، کە وایکرد یەکێتی وەکو حزبێکی جیاوازو سەردەم لەنێو گۆڕەپانی سیاسی و مەدەنیدا دەربکەوێ و ئەو تەوقە کلاسیکییە باوە بشکێنێ، کە وەکو نەریتێکی بەرجەستەکراو فەزای سیاسی لەقاودابوو.
ئەمانەو چەندین دەستكەوت و خزمەتی تر، كە دەبنە بەشێكی جوان لەمێژووی پڕ لەسەروەری یەكێتی، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم سەرۆكە لێهاتوو و پڕ لەوزەو دڵسۆزەی یەكێتی بەنەریتێکی تەواو جیاواز و بوێرییەکی زۆرەوە شانی داوەتە ژێرباری مێژووی نزیک لەنیوسەدە خەباتی یەکێتی و ئەمانەتە گەورەکەی لە ئەستۆگرتووە و توانیویەتی تەواوی تەنگژەو قەیران و گرفتەکان تێک بشکێنێ و یەکێتی بخاتە سەر رێچکەو ڕێڕەوی پێشکەوتن و شاڕێی راستەقینەی کاری رێکخراوەیی خۆی. ئەوەی مەبەستە و پێویستە بەویژدانەوە قسەی لەسەربكەین، ئەو یەكێتیەیە، كە لەسەردەستی سەرۆك بافڵ لەفەترەیەكی زەمەنی كورتدا بونیادنراوەتەوە و رۆژبەڕۆژ بەئاراستەی بەرەوپێشچوون و رێکخستنەوەی زیاتر هەنگاودەنێت، ئەو بەرئەنجامانەش ئاسۆی رۆژگارێكی گەشی رێكخراوەیمان نیشان دەدات، کە جیاواز و سەردەمیانە و تەواو نیشتیمانییە و تەنها ئامانجی خزمەتكردنی خاك و خەڵكی كوردستانە.
لە كۆتایشدا دەڵێین ئیتر یەکێتی قۆناغی پێداچوونەوەو چارەسەری و رێکخستنەوەکانی تێپەڕاندووە و لە قۆناغی کۆکردنەوەی خەرمانی دەستکەوتەکاندایە، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، ھەڵبژاردنی خستنەگەڕی یەکێتییە دوای چاکسازییەکان و دەستپێکردنی وێستگەیەکی نوێی ژیانی حیزبایەتیە، ھەڵبژاردنی وەرچەرخانە لە نەخشەی سیاسی یەکێتی و ئیعلانکردنی سەرکەوتنی حزبەکەی مامە بەسەر نەیاران و ناحەزاندا و لەسەر دەستی سەرۆک بافڵ.