وتار

تای دوای بەنج

شنیار ئەنوەر
پارتی و باڵی مەسرور بارزانی ناتوانن لەو چارەنوسە رزگاریان بێت کە خەڵکی کوردستان لەم هەڵبژرادنەدا بۆی دیاریکردون و بەر بە رێرەوی مێژوو ناگیرێت. دەزانین ئەو شکستە کەمەرشکێنە لەم هەڵبژاردنە توشی مەسرور بازانی و باڵەکەی دەبێت ئاسان نیە هەزمکردنی. 

‎چاوەروانکراوە هەر توشی ئەو پەشۆکان و هستریایەیان ئەکات کە ئێستاببن. ئەمە تای دوای بەنجی موسڵ و کەرکوک ە.

‎شتێکی رونە کە مەسرور بارزانی بەهەموو هێزی خۆی دژی چارەسەربونی موچە بوو لە بەغداد ەوە، بەڵام کاتێک یەکێتی پشتیوانیکرد و بابەتەکەی کرد بوبە ئەمریواقیع، مەسرور بارزانی و تیمەکەی لەرێگەی بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی و "هەژماری من" بەردەوام سەرقاڵی دروستکردنی لەمپەرە بۆ موچە، کە ئەمەش دواهەمین چەکی دەستیەیتی، بەڵام ئەو چەکەش دوای ئەم هەڵبژاردنە پوچەڵ ئەکرێتەوە و وەک وتم ئەو بەرێزە خانەنشین ئەکرێت و کاتی ئەبێت بەخۆداچونەوە بە شکست و هەڵەی ئەم چەند ساڵەی حوکمرانی بکات، کە بەشی چەندین کتێب ئەکەن بیانوسێتەوە.
ژمارەی خوێنەر   ‌ 417‌
8/28/2024 10:25:20 AM
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.