وتار

لاوێتی و گەنجکردنەوە

ستران عەبدوڵڵا

یەكێتی بە لاوێتی دەستی پێكرد و بە سەركردایەتییەكی گەنجانەوە خەباتی جۆشدایەوە. سەرۆك مام جەلال بە شۆخی و توانجی فێنكەوە لە باسی رۆمانی (سەگوەڕ)دا ئاماژەی بەوەدا كە جگە لە خۆی ئەوانی تر هەمووی گەنج و لاو بوون. ئەو لاوێتییە لە تەمەن بوو، لە بیر و ئەندێشە و هەروا لە خواستی گەورەی نەتەوەیی و نیشتمانیش بوو، بۆیە ستراتیژی كوردستانی و داوای مافی چارەنووسی گەلی كوردستان بوو.

لاوێتی بووە هەوێنی قاڵبوون و گەورە بوون و ئەزموون پەیداكردن. بێگومان حوكمی زەمەن، دینامیكی بزووتنەوە و شۆڕشەكە، جارێكی تر باسی نوێبوونەوە، لاوكردنەوە و گەنجبوونەوە هاتۆتەكایەوە. سەدەی بیست و یەكە و تیمی گەنجانەی خۆی دەخوازێت. بۆیە ئەم دوو دروشمەی یادی 49 ساڵەی یەكێتی و 48ساڵەی شۆڕشی نوێ جوان و پوخت گوزارشت دەكات:

ـ لاوان و گەنجان هەوێنی دەستپێكی خەبات و چرۆی دوارۆژی یەكێتیی و گەلەكەمانن.
ـ لاوان و خوێندكاران ناونیشانی نوێبوونەوەی بزوتنەوەی سیاسیی كوردستان و یەكێتیش سەنگەری ئاوەدانێتی).

جوان داڕێژراوە، فەقەت جوان پراكتیزەكردنی گەرەكە، چونكە تەنها و تەنها یەكێتی سەنگەری ئاوەدانی هەموو بیرۆكە جوانەكان و تاقیكردنەوە تازەكانە. تەنها یەكێتی چرۆی دواڕۆژی گەلەكەمان و ناونیشانی نوێبوونەوەی بزووتنەوەی سیاسی وڵاتەكەمانە. پێشتر زۆر هاتن و چوون، هەر یەكێتی خۆی لە كایەدا مایەوە و هەر خۆشی گرەو سەردەخات.

ژمارەی خوێنەر   ‌ 84‌
5/27/2024 6:32:03 PM
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.