لیمۆ یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "C”، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی ئاسنیشی تێدایه كه سوودێكی زۆریان بۆ مرۆڤ هه‌یه.
پزیشكانی ژاپۆن دڵنیایی له‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌موو به‌یانییه‌ك پێش خواردنی هیچ شتێك، گڵاسێك ئاو له‌گه‌ڵ دوو قاش لیمۆ تێكه‌ڵ بكرێ و بخورێ، ئه‌وه سوودی زۆر ده‌بێت بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ی مرۆڤ.
به‌شێك له سوده ته‌ندروستییه‌كانی لیمۆ:
١- لیمۆ بۆ لاوازبوون و ڕزگاربوون له چه‌وری له‌ش به سووده.
٢- لیمۆ هۆكارێكه بۆ به‌هێزبوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری.
٣- لیمۆ ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگكردنی ڕێژه‌ی ترش له جه‌سته‌دا، به تایبه‌ت له گه‌ده له كاتی خواردنی خوارده‌مه‌نی نا ته‌ندروست و چه‌ور.
٤- لیمۆ بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده كه ژه‌هراوی بوون.
٥- لیمۆ هۆكارێكه بۆ دابه‌زینی كێشی له‌ش، هه‌ر بۆیه پزیشكان له‌گه‌ڵ ده‌رمانی لاوازبوون تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن.