مۆز میوه‌یه‌كی به‌سوده و له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه گرنگی زۆری پێده‌درێت، به‌پێی چه‌ندین توێژینه‌وه ڕێگریی له زۆر نه‌خۆشیی جۆراوجۆر ده‌كات.
گرنگترین سوده‌كانی مۆز:
1.رێگری له خه‌مۆكی ده‌كات: مۆز پێكهاتووه له پێكهاته‌ی (tryptophan) تریبتۆفان كه ده‌بێته هۆی زیادبونی هۆرمۆنی سیرۆنوَنین له له‌شدا(هۆرمۆنی دڵخۆشی)، هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین B6 تێدایه و رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه و وزه‌به‌خشه كه‌ده‌بێته‌هۆی گۆرانكاری ئه‌رێنی له شێوازدا.
2.چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی ده‌كات: مۆز رێژه‌یه‌كی زۆر ئاسنی تێدایه كه رێژه‌ی هیمۆگڵۆبین له خوێندا زیاده‌كات.
3.مێشك به‌هێز ده‌كات: له توێژینه‌وه یه‌كدا ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا مۆز ده‌خۆن، به‌تایبه‌تی له به‌یانیان و نیوه‌ڕواندا زیاتر سه‌ركه‌وتوون له تاقیكردنه‌وه‌كاندا.
4.رێگری له هێڵنج هاتن ده‌كات له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا: مۆز له نێوان ژه‌مه‌كاندا ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به تایبه‌تی له به‌یانیاندا رێگری له هێڵنج هاتن ده‌كات له ژنه دووگیانه‌كاندا.
5.رێگره له په‌شۆكان: مۆز ئه‌و میوه‌یه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین بی، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره له هێوربونه‌وه‌ی شێوازی توره‌بوون ئه‌گه‌ر تۆ له ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆردای ئه‌وا مۆز بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی هێوربیتهوه.
6.به‌سوده بۆ برینی گه‌ده: له‌به‌رئه‌وه‌ی مۆز میوه‌یه‌كی نه‌رمه بۆیه وه‌كو خۆراكێكی تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشی به‌كاردێت هه‌روه‌ها به‌سوده بۆ نه‌خۆشیه‌كانی ریخۆڵه، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی رێگره له‌ترشی گه‌ده بۆیه به‌سووده بۆ نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده به‌تایبه‌تی برینی گه‌ده.