لەدایکبووانی چهند بورجێك بەخێرایی دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە
زانایانی بواری فەلەکناسی ههواڵێكیان بڵاوكردووهتهوه و رایانگهیاندووه، کۆمەڵێك بورج هەن کە بەراورد بە بورجەکانی دیکە لەدایكبووەکانیان زووتر دەکەونە داوی خۆشەویستییەوه.
دیارترینی ئەو بورجانەش ئهمانهن:
کاوڕ ٢١\٣ – ١٩\٤
کاوڕ ئارەزووی نوێکاری و سەرکێشی دەکات و دەیەوێت هەموو ئەو شتانە بکات کە پێشتر نەکراون و باونین، هەموو هەستێکی نوێ لەلای کاوڕ زوو گەشە دەکات و ئارەزوو دەکات زوو هاوبەشی ژیانی بدۆزێتەوە و تێکەڵی ببێت، جۆشوخرۆشی بەشێکی گەورەیە لە هەستەکانی لەدایكبووانی ئەم بورجە ئەمەش وادەکات خێرا بڕیاربدات و دواتر پەشیمان ببێتەوە، بەڵام ئەگەر بەڕاستی کەسێکییان خۆشبوێت ئەوا هەموو شتێکی پێدەبەخشن، بۆیە لەدایکبووانی ئەم بورجە لە خۆشەویستیدا باشترینن.
گا ٢٠\٤ – ٢٠\٥
لەدایکبووانی بورجی گا کەسانێکن کە زوو بڕیار لەسەر کەسەکانی ناو ژیانیان دەدەن بەبێ ئەوەی گرنگی بە نیەت و بیرکردنەوەی ڕاستەقینەی ئەوان بدەن بۆیە بە ئاسانی ناتوانن کەسانێك بدۆزنەوە لەگەڵیاندا بگونجێت، ئەمەش وادەکات ئەگەر کەسێك بناسن لەگەڵیدا هەست بە حەوانەوە بکەن ئەوا زۆر بە خێرایی دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە و دڵی بۆ دەکەنەوە.
قرژاڵ ٢٢\٦ – ٢٢\٧
لە دایكبووانی ئەم بورجە زیاتر لە بورجەکانی دیکە هەستیارن، بەخێرایی دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە و قوربانی زۆر دەدەن لە پێناو خۆشەویستەکەیاندا، بەردەوام تووشی کێشە دەبن بەهۆی ئەوەی هەستەکانیان کاریگەری هەیە لەسەر بڕیارەکانیان.
|