هەمەڕەنگ

مەسنجەر نامێنێت



ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ

کۆمپانیای فەیسبووک بڕیاری داوە ئەپی مەسنجەر نەھێڵێت و بیبەستێتەوە بە فەیسبووک خۆیەوە.

بەپێی ھەواڵی میدیا جیھانییەکان، فەیسبووک بڕیاری داوە کە ئەپی مەسنجەر بسڕێتەوە، گۆڕینەوەی نامە بخاتە سەر فەیسبووک و بەکارھێنەر لە رێگەی ئەپی فەیسبووکەوە بتوانێت نامە ئاڵوگۆڕبکات، ھەروەھا سەرجەم تایبەتمەندییەکانی لە نامە و پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆی بۆ فەیسبووک زیاد دەکات، بەپێی زانیارییەکان لە بەشی چەپی فەیسبووک ئایکۆنێک زیاد دەکرێت، ئەمەش وا دەکات بەکارھێنەر دوو ئەپڵیکەیشن بەکار نەھێنێت.

ئەم ھەواڵەش نیگەرانی بەکارھێنەرانی مەسنجەری لێ کەوتۆتەوە چونکە لەگەڵ بەرنامەکەدا راھاتوون.
2019-04-15
زیاتر...