تەندروستی

زیانەکانی نیو بەنج بۆ تەندروستی

ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی 

نیو بەنج، بریتییە لە سڕکردنی بەشی خوارەوەی لەش، لە رێگەی ماددەیەکی سڕکەرەوە کە دەدرێت لە پشت بۆ ناو ئەو شلەیەی دەوری دڕکە پەتکی داوە، ئەم نیو بەنجە چەندین زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە لەو زیانانەش.

ھەوکردنی پەردەی مێشک، ئەمە لە کاتێکدا روو دەدات کە ئەو شوێنەی دەرزیەکەی لێ دەدرێت جوان پاکنەکرێتەوە، ئەمەش حاڵەتێکی دەگمەنە و زۆر بە کەمی روو دەدات. 

دروست بوونی دومەڵ و کۆمەبوونەوەی خوێن، لەو شوێنەی دەرزی بەنجی لێ دراوە.

دابەزینی فشاری خوێن، سەر ئێشەو رەقبوونی ماسولکەکانی مل، قەبارەی ئەو دەرزییەی بەکاردێت کاریگەری ھەیە لەسەری.
2019-04-13
زیاتر...