بادەم ھاوڕێی مێشکێکی ئارام
ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی
نوێترین توێژینەوەی پزیشکی کە لەسەر بادەم کراوە، دەرکەوتووە بۆ ئەوەی لە قەلەقی و بێزاری رۆژانە رزگارت بێت و ھەست بە ئارامی دەروونی بکەیت خواردنی بادەم بە باشترین رێگا دانراوە بۆ رزگاربوون لە قەلەقی.
بەھۆی بوونی ڤیتامین B لە پێکھاتەکەیدا، وا دەکات مرۆڤ ئارام بێتەوە و لە قەلەقی و دوودڵی دووربکەوێتەوە، ھەروەھا جگە لەوەی بەھۆی بوونی ڤیتامین E تێیدا سیستەمی بەرگری لەش بەھێز دەکات.
رۆژانە خواردنی ٢٠٠g لە بادەم یارمەتی باشترکردنی میزاج و دوورکەوتنەوە لە قەلەقی و دوودڵی دەدات.
|