ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی
ئارەق کردنەوە یەکێکە لەو کێشە تەندروستیانەی کە بەشێکی زۆر لەخەڵک گیرۆدەین، دەبێتە ھۆی بۆنی ناخۆش و تێک چونی پۆشاکەکان، ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تێکچونی ھۆرمۆنەکان و کەمی ڤیتامین و ماددەگرنگەکانی لەش، کۆمەڵێک خۆراک بەسوودن بۆ ئەو کەسانەی ئارەق دەکەنەوە چونکە دەبێتە ھۆی کەم بونەوەی ئارەق و نوستنێکی ئارام لە شەودا.
لەو خواردنانەش :�
ئەڤەگادۆ : برێکی زۆر چەوریە نا تێرەکانی تێدایە ، رێژەی " سیرۆتۆنین " لە لەشدا زیاد دەکات ، پارێزگاری لە ماددە جیاوازەکانی لەش دەکات.
شکۆلاتە و شیر تێکەڵاو بکەو لە جیاتی شیر و قاوە بیخۆرەوە لە شەودا یارمەتی خەوێکی ئارامم دەدات.
ماسی : یارمەتی دەردانی ماددەی مێلاتۆن دەدات کە ھۆکارە بۆ ئارەق کردنەوە.
چەرەسات : کالیسیۆمی پێویست بۆ لەش دابین دەکات و ماددەی سیرۆتۆنین لە لەشدا رێک دەخات .
نۆک : برێکی زۆر لە ماددەی تریپتۆفانی تێدایە ، و بەشێکە لە ترشە ئەمینیەکان ، ڤیتامین بی لەلەشدا زیاد دەکات و کردارەکانی ناوەوەی لەش رێک دەخات.