وەرزش

ریاڵ مەدرید لە نێوان زیدان و مۆرینھۆدایە

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

سەرچاوەکانی راگەیاندنی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە،‌ لە چەند کاتژمێری داھاتوو سانتیاگۆ سۆلاری راھێنەری ڕیال مەدرید دووردەخرێتەوە و زینەدین زێدان پارەیەکی خەیاڵی لە لایەن فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدریدی پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی دووبارە پۆستی راھێنەرایەتی ریال مەدرید وەربگرێتەوە.

بەپێی ھەواڵی پێگەی مارکای ئیسپانی و نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، سانتیاگۆ سۆلاری لە چەند کاتژمێری داھاتوودا و پێش یاریەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ڤەلەد وەلید دوور دەخرێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لە دوای ماڵئاواییکردنی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، سەرۆکی ریال مەدرید بۆ رازیکردنی زێدان لەسەر ھێڵە.

پێگەی مارکا  ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پێرێز چاوەڕوانی وەڵامی زیزۆیە و ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆشی دەخاتە خزمەتی بۆ ئەوەی دووبارە تیپەکە بنیاتبنێتەوە، لە ئەگەری گەڕانەوەی زیزۆ دەسەڵاتی تەواوی دەبێت بۆ ھەر گۆڕانکارییەک لە تیپەکە ئەنجامی بدات.

ئەوەش خراوەتەڕوو, لە ئەگەری رازینەبوونی زینەدین زێدان، راستەوخۆ خۆزێ مۆرینھۆ دەبێتە راھێنەری داھاتووی ریال مەدرید.


2019-03-07
زیاتر...