وەرزش

نەیمار بەڵێنێکی گەورە دەدات

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

نەیمار داسێلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ھێنانەدی خەونی جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانەکەی، بەڵێنێک دەدات.


لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی نەیمار داسێلڤا باسی پێکانەکەی کردو وتی، "چاکبوونەوەم بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، دڵخۆشم بە ئەنجامەکانی، من زۆر بە پەرۆشم بۆ گەڕانەوەم بۆ نێو یاریگاکان، تۆپی پێ و یاریکردن خۆشەویستترین شتە لای من.

نەیمار لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، "ھەندێک وا دەزانن خولی فەرەنسی ئاسانە، بەڵام وانیە لە رووی جەستەییەوە زۆر بەھێزن یاریزانەکان".

نەیمار ئاماژەی بەوەشدا، "شانازییە بۆمن لەگەڵ جیانلویجی بوفۆن یاریدەکەم، ئێمە ھاوکاری یەکدین و لەیەک تیمین، من بەڵێنم بەو داوە کە بە ھەموو شێوەیەک ھاوکاری بم بۆ ئەوەی خەونەکەی بەدی بێنم و نازاناوی چامپیۆنزلیگ بەیەکەوە ببەینەوە".

 باسی لەوەشکرد، "کاتێک تووشی پێکان بووم بوفۆن نامەیەکی بۆ ناردم و وتی، "بگەڕێوە من پێویستیم پێتە"، لەبەر ئەوەیە من بوفۆنم خۆشدەوێت و بەڵێنم پێی داوە چامپیۆنزلیگ بەیەکەوە ببەینەوە".

2019-02-15
زیاتر...