فیفا نوێترین ڕیزبەندی ھەڵبژاردەکانی بڵاوکردەوە
ئاژانسی نھا: وەرزش
یەکێتی تۆپی پێی جیھان نوێترین ریزبەندی باشترین ھەڵبژاردەکانی جیھانی بڵاوکردەوە و تیایدا بەلجیکا لە پێشەنگی ریزبەندی مایەوە و قەتەڕیش ٣٨ پلە ھاتووەتە پێشەوەی ڕیزبەندیەکە.
بەپێی ڕیزبەندیەکەی یەکێتی تۆپی پێی جیھان بەلجیکا لە پێشەنگدا ماوەتەوە و بە جیاوازی تەنیا خاڵێک لە پێش فەڕەنسای پاڵەوانی مۆندیاکدایە کە پلەی دووەمی گرتووە، بەڕازیلی خاوەنی پێنج جامی جیھانی پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە و و کرواتیا و ئینگلتەراش بەدواییەکدا پلەکانی چوارەم و پێنجەمیان گرتووە.
لە پلەکانی شەشەم تا دەیەمیشدا پورتوگال و ئۆرۆگوای و سویسرا و ئیسپانیا و دانیمارک بەدواییەکدا دەبینرێن و ئەرجەنتینیش لە پلەی ١١دایە.
ھەروەھا ھەڵبژاردەی قەتەربەشێوەیەکی بەرچاو ھاتووەتە پێشەوە و بەھۆی بەدەستھێنانی جامی ئاسیای ٢٠١٩، کە مانگی رابردوو لە ئیمارات بەڕێوەچوو، ٣٨ پلە ھاتووەتەوە پێشەوە و لە ئێستادا لە پلەی ٥٥دایە،
ھەڵبژاردەی عێراقیش ھەشت پلە سەرکەوتووە و پلەی ٨٠ی ریزبەندیەکەی گرتووە و ھەڵبژاردەی ئێرانیش حەوت پلە سەرکەوتووە و پلەی ٢٢ھەمی باشترین ھەڵبژاردەکانی جیھانی گرتووە.
|