ئاژانسی نها: ژووری هه‌واڵ
دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه هێرش كرایه سه‌ر شاری كۆبانێ و به‌شێكی زۆری ئه‌و شاره به‌هۆی شه‌ڕه‌وه خاپوور كرا و دوای 154 رۆژ له به‌رخودانی كۆبانێ توانرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه وه شاره‌كه له چه‌كدارانی داعش پاك بكرێته‌وه و زیاتر له پێنج هه‌زار چه‌كداری داعش له‌و شاره كوژران و به پێی ئامارێكی فه‌رمی یه‌په‌گه 1850 ئه‌ندامیان له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید بوون.
كۆبانێ ئه‌و شاره‌ی چاوی جیهانی له‌سه‌ر بوو
كۆبانی و داگیركردن و ئازادكردنه‌وه‌ی بوو به‌به‌شێك له‌زوومی كامێرای كه‌ناڵه جیهانییه‌كان، به‌جۆرێك بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ چاوی رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر ئه‌و شاره بوو، كه بڕیار بوو بكه‌وێت، به‌ڵام هێزی به‌رخۆدانی گه‌لی كورد هه‌موو ئه‌و گریمانانه‌ی ره‌وانده‌وه ده‌بێت كۆبانێ نه‌كه‌وێت، هه‌رچه‌نده نه‌كه‌وتنی كۆبانێ گرنگییه‌كی بۆ كورد هه‌بوو له سه‌ر مێزی گفتوگۆی سیاسیی جیهانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شانازییه‌كی دیكه خرایه سه‌ر خه‌رمانی به‌رگرییه خۆڕاگرییه‌كانی نه‌وه‌ی چیاكانی زاگرۆس.
پێشمه‌رگه وه‌ك فریاد ره‌سی نه‌كه‌وتنی كۆبانێ
هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن پارتێكی سیاسیی دیاریكراو له‌هه‌رێمی كوردستان رێگرییه‌كی زۆر كرا له‌وه‌ی هاوكاری نه‌گه‌یه‌نرێته ده‌ست شه‌ڕڤانانی كۆبانێ، به‌ڵام سه‌رجه‌م رێگرییه‌كان ره‌تكرانه‌وه و به فرۆكه چه‌ك و جبه‌خانه و پێداویستییه‌كانی رۆژانه گه‌یه‌نرایه ئه‌و شاره‌ی بڕیار بوو بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش ره‌زامه‌ندی باكور و رۆژئاوای به‌دوای خۆیدا هێنا، وه‌ك نوێنه‌ری كۆنگره‌ی ستار له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "له‌ده‌ستی هه‌ڤاڵانی ئێمه گرانترین چه‌ك یه‌ك دۆشكه‌ی 12 و نیو بوو به‌ڵام هاتنی پێشمه‌رگه هاوكارییه‌كی باشی ئێمه‌ی كرد".
جیهان خه‌لیل نوێنه‌ری كۆنگره‌ی ستار له هه‌رێمی كوردستان به ئاژانسی نهای راگه‌یاند" به‌ر له دوو ساڵ شاری كۆبانێ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له‌و شه‌ڕه‌دا كه‌مترین چه‌كیان پێ‌بوو بۆ پارێزگاری كردن له‌و شاره ، له‌ده‌ستی هه‌ڤاڵانی ئێمه گرانترین چه‌ك یه‌ك دۆشكه‌ی 12 و نیو بوو به‌ڵام هاتنی پێشمه‌رگه هاوكارییه‌كی باشی ئێمه‌ی كرد، راسته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزی پشتیوانی هاتبوون به‌ڵام وه‌ك شه‌رڤانانی یه‌په‌گه سوودێكی زۆرمان له‌و چه‌كه گرانانه بینی كه پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنابوویان".
زیاتر له پێنج مانگ به‌رگری وبه‌رخۆدان
زیاتر له 150 رۆژ به‌رگریكردن له‌شارێك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێت ئه‌فسانه‌یه‌كه، هیچ له ئه‌فسانه‌ی ته‌رواده كه‌متر نیه، له‌كاتێكدا دوژمن به قورسترین چه‌ك لێت بدات و چه‌كی ده‌ستت ته‌نها كڵاشینكۆفێك بێت ئه‌مه داستان و ئه‌فسانه‌ی سه‌رده‌مه، جیهان خه‌لیل له‌سه‌ر ئه‌و پرسه زیاتر ده‌دوێت و ده‌ڵێت "شه‌ڕی كۆبانێ 154 رۆژ درێژه‌ی كێشا، له‌سه‌ره‌تای شه‌ره‌كه‌وه چه‌كدارانی داعش وه‌ك گروپێكی گه‌وره هاتنه ناو شاره‌كه بۆ شه‌ڕكردن به‌ڵام دواتر به‌رخودانی كۆبانی ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ئه‌وان ناتوانن له‌و شاره‌دا بمێننه‌وه و ناچاربوون شێوازی شه‌ڕه‌كه‌یان بگۆڕن بۆ پارتیزانی و شه‌ڕێكی سایكۆلۆژی و له كۆتایی شه‌ڕی كۆبانێ دا به شێوازی دوو كه‌س و سێ كه‌س چالاكییان ئه‌نجام ده‌دا و هه‌وڵیان ده‌دا سایكۆلۆژیای ئێمه تێك بده‌ن، كۆبانێ ئه‌و داستانه گه‌وره‌یه بوو كه سه‌ره‌تا 67 وڵاتی جیهان چاویان له‌سه‌ری بوو تا بزانن كوردانی رۆژ ئاوای كوردستان ده‌توانن ئه‌م شه‌ڕه ببه‌نه‌وه یان نا به‌ڵام دواتر كه بۆیان ده‌ركه‌وت كورد توانای له‌وه زیاتری هه‌یه ده‌ستیان كرد به هاوكاری كردنی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه".
ئه‌ردوغان ئه‌ندازیاری كه‌وتنی كۆبانێ
ئه‌ندازیاره‌كانی كه‌وتنی كۆبانێ و گره‌و كردن له‌سه‌ر كاولكردنی ئه‌و شاره سیاسه‌تمه‌دارێكی زۆرن، له‌ناو هه‌موویان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ناوی له‌سه‌رو لیستی هه‌موو ئه‌وانه‌وه‌یه شه‌و و رۆژی به‌دیار كه‌وتنی كۆبانێ كردۆته‌وه، چونكه كه‌وتنی كۆبانێ سه‌ركه‌وتنی توركیا بوو له‌ناوچه‌كه، وه‌ك چۆن عه‌فرین و كاولكاری ئه‌و شاره‌ی به‌ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی بۆ وڵاته‌كه‌ی له‌قه‌ڵه‌مدا.
جیهان ئاماژه به ئه‌ردۆغان ده‌كات له‌سه‌ر كه‌وتنی كۆبانێ و وتی "یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی به ئاواتی كه‌وتنی كۆبانی بوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا بوو، له لێدوانێكی بۆ راگه‌یاندنه‌كانی توركیا وتی كۆبانی ده‌كه‌وێت و كوردیش نامێنێت و هه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به دوای خۆیدا هێنا و بووه هۆی ناڕه‌زایی كوردانی باكوری كوردستان، له ئێستادا توركیا تۆپبارانی شاری كۆبانێ ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات چاره‌نووسی ئه‌م شاره‌ش وه‌ك عه‌فرین لێبكات ،له‌و پێناوه‌دا ئێمه‌ش گرنگی زیاتر به بواری سه‌ربازی له شاره‌كه ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت هاوڵاتیانی شاری كۆبانێ بتوانن پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی له‌ناكاوی توركیادا ".
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ چقڵی چاوی دوژمنان
له‌دوای ئه‌وه‌ی رێگه نه‌درا كۆبانێ بكه‌وێت، ئێستا ئه‌و شاره سیمای به‌رخۆدان و شاری ژیانی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هه‌وڵه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ زیاتر و زیاتر ده‌چێته پێشه‌وه، وه‌ك نوێنه‌ری كۆنگره‌ی ستار باسی لێده‌كات "هه‌وڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌درێت له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه و وا بڕیاره به‌شێكی ئه‌و شاره وه‌ك مۆنۆمێت بهێڵرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌كانی دواتر بزانن له شاره‌كه‌یان چی روویداوه و هه‌م گه‌شتیارانیش كه سه‌ردانی شاری كۆبانێ ده‌كه‌ن تێده‌گه‌ن كورد چ هه‌وڵێكی داوه له پێناو پارێزگاری كردن له وڵاته‌كه‌ی و وه‌ك شه‌ڕی ستالین گراد چ پارێزگارییهكمان كردووه له‌و شاره و به چ دژوارییه‌ك توانیومانه ئه‌و شاره له چه‌كدارانی داعش پاك بكه‌ینه‌وه".