پلانێکی مەترسیداری ئەمریکا بۆ عێراق ئاشکرا بوو
نهانیوز-هەواڵەکان
ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئێرانی ئاشکرای دەکات کە ئەمریکا هەوڵی دەستوەردان لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە حەوت وەزارەت و سەرۆکایەتی عێراق بە رەزامەندی ئەمریکا دەستنیشان دەکرێت.
شەممە 1ی تشرینی دوەم ڕۆژنامەی جومهوری ئیسلامی ئێران لە بابەتێکدا هۆشداری دەدات لەوەی کە ئەمریکا هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ کاریگەری دانان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان.
بە گوێرەی ڕۆژنامەکە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی واشنتن لە بەغدا و هەولێر ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ئەمریکا بەنیازە پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر پێکهاتەی سیاسی وڵاتەکە دابنێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات مارک ساڤایا، نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق بە بەرپرسانی باڵای سیاسی عێراقی راگەیاندوە کە پێویستە حەوت وەزارەتی عێراق بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ واشنتۆن دیاری بکرێن.
سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، وەزیرانی ناوخۆ، بەرگری، دارایی و نەوت جگە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەو سەرۆکایەتی و وەزارەتانەن کە دەبێت بە رەزامەندی ئەمریکا بە رەزامەندی ئەمریکاوە دەستنیشان بکرێن.
|