عێڕاق

سودانی پشتگیری لە پەرلەمان ناکات بۆ هەمواری یاسای بودجە

نها نیوز – هەواڵەکان

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پشتگیری لە هەموارەکانی پەرلەمان لەبارەی هەمواری یاسای ژمارە 13ـی بودجەی ساڵی 2023، ناکات، بەبیانوی ئەوەی داهاتی گەنجینەی کەمدەکاتەوە.

ئەحمەد عەبدولزەهرە فەتلاوی، نوێنەری حکومەتی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران، نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کردووە و تیایدا پاڵپشتی نەکردنی حکومەتی بۆ پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی دەربڕیوە.

بەبیانوی ئەوەی داهاتەكانی خەزێنەی گشتی كەمدەكاتەوە بەراورد بە دەقی حكومی کاریگەری نەرێنی هەیە، کە دژایەتی میکانیزمەکانی کۆمپانیای "سۆمۆ" دەکات.

نوێنەری حكومەت لە پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران خوازیار بوو بۆ هەمواری ئەو یاسایە، ئەوا دەبێت دەقەکەی بەمشێوەیە بێت: پێویستە تەواوی داهاتەكانی نەوت، پێكهاتەكانی، غازی ناوخۆ و دەرەوە بەتەواوی رادەستی خەزێنەی گشتی بكرێن بەبێ‌ هیچ لێبڕینێك، بەو شێوەیەی کە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق گیراوەتەبەر، سەبارەت بە نرخیشی دەڵێت، دەبێت سەرەتا هەڵسەنگاندنی بۆبکرێت و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دەستنیشان بكرێت.

2025-01-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.