ئابوری

تەیف سامی زۆر بەتوندی هێرشدەکاتەسەر هەرێم و داهاتی رادەستکراوی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق هێرشێکی توند دەکاتەسەر هەرێم و داهاتی نانەوتی چوار مانگ ئاشکرا دەکات و دەڵێت "داهاتی نانەوتی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک بووە بەڵام هەرێم 85 ملیار دیناری تەسلیم کردووە.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق كە ئیمزای تەیف سامی لەسەرە و ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا كراوە، تیایدا هاتووە "هەرێمی كوردستان بڕی 85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هەزار دیناری بۆ چوار مانگی ئەمساڵ خستووەتەسەر هەژماری لقی بەغدای بانكی ناوەندی عێراق.

تەیف سامی لە نوسراوەکەدا داهاتی چوار مانگی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "داهاتەکە ترلیۆنێك و 646 ملیار و 44 ملیۆن و 905 هەزار و 586 دینارە و بەرپرسیارێتی ئەوەش لە ئەگەری رادەست نەكردنی تەواوی داهاتەكان لەرووی یاساییەوە لە ئەستۆ دەگرین.
 
2024-07-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.