ئابوری

گەیشت.. 60 ملیۆن دینار دەدرێتە هاوڵاتییان بۆ پێشینەی خانووبەرە

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بڕی 60 ملیۆن دینار بۆ پێشینەی خانووبەرە بە هاوڵاتییان بدرێت.

نەبیل سەفار، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، وەزارەتەکەیان رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر وەرگرتنی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ داواکردنی قەرزی خانووبەرە بە بڕی 60 ملیۆن دینار کە بە قیست بۆیان خەرجدەکرێت.

دەشڵێت "وەزارەتەکە بڕی 750 ملیار دیناری مسۆگەر کردووە، کە بەپێی رێنماییەکانی یاسای سندوقی نیشتەجێبوون خەرجدەکرێت، کە رێگە بە هەر هاوڵاتییەک بۆ داواکردنی قەرز دەدات، بەمەرجێک خاوەنی پارچە زەوییەک بێت کە لە 100 مەتر چوارگۆشە کەمتر نەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق باس لەوەش دەکات "نزیکەی شەش هەزار مامەڵەی قەرز هەیە کە بڕە پارەکە لە ماوەی کورتی داهاتوودا بۆیان خەرجدەکرێت.

نەبیل سەفار لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەش دەڵێت "سندوقی نیشتەجێبوون 17 هەزار مامەڵەی وەرگرتووە، کە 11 هەزاریان تا مانگی ئازاری ساڵی رابردوو تەواو بوون.
 
2024-07-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.