ئابوری

هەواڵە خۆشەکە گەیشت.. لەم وادەیەدا بەغدا دوو مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، راستەوخۆ 24 کاتژمێر دوای ناردنی لیستی مووچە پارەی مانگی حوزەیران لە بەغداوە دەنێردرێت. ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانەوە دەڵێت "لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی عێراق دەست بەناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە "سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق دەکەین.

بەوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارای عێراق، راستەوخۆ 24 کاتژمێر دوای ناردنی لیستی مووچە، پارەی مووچەی مانگی حوزەیران لە بەغداوە دەنێردرێت.

سەبارەت بە مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانیش، لایخۆیەوە سروە محەمەد پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا دەڵێت "چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنی دەوامی رەسمی دام و دەزگاكاندا دەست بەناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان بكرێت.
 
2024-06-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.