ئابوری

هەواڵێ دڵخۆشکەر لەبارەی دابەزینی دۆلار بۆ 140 هەزار دینار رادەگەیەندرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی گۆران جەبار وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی، بانكی ناوەندیی عێراق كار لەسەر ئەوە دەكات بانكەكان حەواڵەی دەرەكی بكەن و سەکۆی ئەلیکترۆنی نەمێنێتم بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێنێت.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا دەڵێت "پێشتر كە بانكی ناوەندیی ریفۆڕمی لە سیستمی بانكەكان دەستپێكرد حەواڵەی دەرەكی لە رێگای سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە بوو، بەڵام ئێستا دەیەوێت سەكۆی ئەلیكترۆنی نەمێنێت و هاوشێوەی وڵاتانی دیكە بانكەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان حەواڵەی دەرەكی بكەن و بەوەش پڕۆسەی حەواڵەی دەرەكی خێراتر دەبێت و كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

سەبارەت بە نزمبونەوەی دۆلار بۆ 140 هەزار دینار جەبار گۆران ئاماژەی بەوەشدا "بانكی ناوەندیی كار لەسەر ئەوە دەكات كە بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا لە خانەی 140 هەزاردا جێگیربێت و لە 145 هەزار دیناردا زیاتر نەبێت و لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی گەشتكردن و فەریزەی حەجەوە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و چاوەڕواندەكرێت بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیربێتەوە.
 
2024-06-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.