ئێستا گەیشت.. دارایی هەرێم لەسەر لیستی ئەم توێژە بڕیارێکی گرنگیدا
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی ناوی دەیان هەزار خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی ڕەوانەی بەغدا کرد تاوەکو بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان بكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانمان، ئەمڕۆ بە واژۆی وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم لیستی ناوی ١٣ هەزار و ١٢٠ خاوەن پێداویستیی تایبەتی نوێ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق كرا.
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو ناوانە بەمەبەستی تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆیان، بۆ حكومەتی عێراق نێردراون.
ئ.ز
|