ئابوری

دارایی هەرێم خشتەی مووچەی راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم خشتەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی لە نوسراوێکدا بڵاوکردەوە و دەڵێت "رۆژی یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات".

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆی نوسیویەتی "دوای گەیشتنی بڕی 107 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە رۆژی پێنج شەممە (2024/6/6) وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

نوسیویشیەتی "ڕۆژی یەکشەممە (2024/6/9) مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتە رو "دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دام و دەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دام و دەزگایانەش ڕادەگەیەنرێت.

ئ.ز
 
2024-06-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.