کوردستان

کێشەی موچەی فەرمانبەران لەبەغداوە چارەسەر بوو


ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لە هەمواری پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا پشكی هەرێم لە خەرجی فیعلی جیاكراوەتەوە، ده‌شڵێت: “گرفته‌ گه‌وره‌كه‌ چاره‌سه‌ر بووه‌ و ئه‌وه‌ى ئێستا ماوه‌ته‌وه‌ ته‌نیا پابه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێمه‌”.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە نهانیوزی راگەیاند، “ئەو گرفتە گەورەیەی كە ساڵی رابردوو لەبەردەم ناردنی پشكی هەرێم بوو لە بودجەی گشتی عێراق بڕگەی خەرجی فیعلی بوو، چونكه‌ پاره‌ى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەو خەرجییە دابیندەكرا، بەڵام لە هەمواری پرۆژە یاساكە ئەو بڕگەیە لابراوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجی فیعلی جیاكراوه‌ته‌وه‌”.

لەبارەی ئەوەی ئایا ئه‌مه‌ كۆتایی كێشه‌ى مووچه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا؟ جه‌مال كۆچەر وتى: “بە پەسەندكردنی هەمواری پرۆژەیاساكە لە پەرلەمان گرفتی گەورەی مووچەی فەرمانبەران بەیەكجاری چارەسەر دەكرێت، بەڵام بەمەرجێك حكومەتی هەرێمیش پابەند بێت بە جێبەجێكردنی ئەركەكانی سەرشانی بەتایبەت لە گەڕاندەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ حكومەتی عێراق، بۆ ئەوەی بیانوو نەدرێت به‌ده‌سته‌وه‌ تاوه‌كو گرفت بۆ نەناردنی پشكی هەرێم دروستبكات”.

به‌ وته‌ى ئه‌ندامه‌ کوردەكه‌ى لیژنه‌ى دارایی، “لە بودجەی گشتی عێراق پشكی مووچەی مانگانەی هەرێم بە زیادەوە تەرخانكراوە كە بۆ هەرمانگێك زیاد لە 965 ملیار دینارە”.
2024-05-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.