کوردستان

نوێترین زانیاریی لەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج


سەرچاوەیەک لە گەنجینەی یەکی سلێمانی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی پێنج بەبێ پلەبەرزکردنەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت و قوباد تاڵەبانیش دەڵێت: كێشەی مووچەی هێزەئەمنییەكان چارەسەر بووە.

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی یەکی سلێمانی رایگەیاند، دوو لیستی فەرمانبەرانیان بۆ مووچەی مانگی پێنج ئامادەکردووە کە یەکێکیان بە پلەبەرزکردنەوەوەیە، ئەوەی دیکەیان بەبێ پلەبەرزکردنەوەیە.

وتیشی، ئەو لیستەی ناردوومانە بۆ وەزارەتی دارایی بەبێ پلەبەرزکردنەوەیە و دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی تێدادەکات دەینێرن بۆ بەغداد.

ئەوە لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە و هیچ وادەیەکیش بە فەرمی بۆ ناردنی دیاری نەکراوە.
2024-05-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.