کوردستان

سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان هاتەدەنگ


وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن چاوەڕێی هەنگاوی کۆمیسیۆنن. 
 
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنسوڵخانەی گشتیی تاران لە هەولێر رایگەیاند: "چاوەڕوان دەکرێت لەم رۆژانەدا کۆمیسیۆن کۆبێتەوە و پێداچوونەوە بە بەرنامەی هەڵبژاردندا بکات و ئێمە چاوەڕوانی بڕیاری ئەوانین."
 
دڵشاد شەهاب دەشڵێت: "تائێستا کۆمیسیۆن پابەندە بەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە، ئەگەر نەتوانێت لەو وادەیەدا هەڵبژاردن ئەنجامبدات، دەبێت ئاگادارمان بکاتەوە.. کەی کۆمیسیۆن ئاگاداری کردینەوە، [وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریدەکرێت]." 
2024-05-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.