بارزانى په‌یامێكى به‌په‌له له باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
ئه‌دهه‌م بارزانى په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى هاوپه‌یمانان و به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا ده‌كات و داوایان لێده‌كات، هێزى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى چیتر هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دوانه‌كه‌وێت، ده‌شڵێت:"هه‌ر دواكه‌وتنێك مه‌ترسى له سه‌ر دیموكراسیه‌ت دروستده‌كات".
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئاراسته‌ى هاوپه‌یمانان و به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاى كردووه، ئه‌دهه‌م بارزانى نووسیویه‌تى:"داوا لە ھەموو لایەنەكان و ھاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمریكا دەكەم، ھێزی خۆیان بخه‌نەگەڕ بۆ ئەوەی چیتر ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم دوانەكەوێت، چونكه ھەر دواكەوتنێك تەواوی پرۆسەی دیموكراتی لە هەرێمی كوردستان دەخاتە مەترسیەكی زۆر گەورە و جدییەوە".
بارزانى ده‌ڵێت:"بە ھەموو پێوەرەكان ھیچ دەزگایەك و سەرۆكایەتیەكی یاسایی و شەرعی لەم وڵاتە نەماوە و ھەموو دەسەڵاتەكان لە دەرەوەی شەرعیەت و بە شێوەیەكی ناشەرعی كاردەكەن، ئا لێرەدایه كە نیگەرانی دروستدەبێت لە بەرامبەر بارودۆخەکە كردەوەی ناشەرعی لە دەرەوەی یاسا رووبدات".
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌دهه‌م بارزانى ده‌ڵێت:"پێویسته بۆ پاراستنی خوێنی زیاتر لە 200 هەزار شەھید و بۆ ئه‌وه‌ى دەیان ساڵی تێكۆشان و خەبات و ڕەنجی ئەم میللەتە بەفێرو نەچێت و ئارامی و ئاسایشی كوردستان و رۆژھەڵاتی ناڤین توشی شڵەژان نەبێت، پێویستە ئەمریكا ڕۆڵی سەرەكی خۆی ببینێت و نەهێڵێت ھەندێك لایەنی سیاسی بۆ بەرژەوەندی خۆی بنەماکانی پێكەوە ژیان بخاتە مەترسییەوە، چونكە بارودۆخەكە زۆر ناسك و ھەستیارە".
|