وەرزش

پاریس لەبەرامبەر نەیمار بێ هیوا بووە


یانەى پاریس سانجێرمان بێ هیوا بوە لە پارێزگاری کردن لە نەیمار و لە بەرامبەر دەستبەرداربونیشیدا داواى دوو یاریزانی لە بەرشەلۆنە کردوە.

هەوڵەکانی بەرشەلۆنە بۆ گەرانەوەى نەیمار بەردەوامەو ئەمجارە یاریزانە بەرازیلیەکە خۆشی داواى کردوە دەستبەرداری ببن.

بەڕێوەبەری کارەکانی پاریس سانجێرمان بێ هیوا بوە لەوەى نەیمار رازی بکات لە فەرەنسا بمێنێتەوە.

ئەمەش واى کردوە بریار بدەن لە پێناو دەستبەردار بون لە نەیمار داواى دوو یاریزان و بڕێک پارە لە بەرشەلۆنە بکەن.

رۆژنامەى لیکیپی فەرەنسی بەدوری نازانێت یانەى پاریس سانجێرمان داواى گریزمان و یاریزانێکی هێلی ناوەراست بکات.

پێشبینی دەکرێت نرخی نەیمار لە بازارەکانی جیهاندا بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ دابەزیبێت.
2020-05-11
زیاتر...