کوردستان

بزانه‌ ئۆتۆمبێلێك چى له‌ كارمه‌ندێكى هاتوچۆ ده‌كات

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک "مۆڵ ئۆف کەرکوک" لە رێگەی بەغدا لە کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆی دا، لە ماوەی نیو کاتژمێردا شۆفێرەکەی دەستگیر کرا.

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، دوای ئەوەی کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک "مۆڵ ئۆف کەرکووک" لە رێگەی بەغدا، کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆ دەشێڵێت و ڕادەکات، دەستبەجێ تیمێک بە سەرپەرشتی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک ڕادەسپێردرێن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئۆتۆمبێلەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، توانرا لە ماوەی نیو کاتژمێردا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیر بکرێت، هەروەها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشدا گیرا. فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، گوتی: لە ئێستادا لێپێچینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە دەستی پێ کردووە.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مالیبۆ لەنزیک "مۆڵ ئۆف کەرکووک" لە ڕێگەی بەغدا کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆ دەشێڵێت و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت.

ئەو کارمەندەی پۆلیسی هاتووچۆ لەکاتی ئەرکدا بووە و لەدوای ڕووداوەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت.

2024-05-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.