کوردستان

کۆمسیۆنی عێراق تەمەنی بۆ شەش مانگی دیکە درێژکرایەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ تەمەنی کۆمسیۆنی عێراقی بۆ شەش مانگ درێژکردەوە.

بڕیار رەشید، ئەنندامی پەرلەمانی عێراق بە نها نیوزی راگەیاند "پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ تەمەنی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی بۆ شەش مانگ درێژ کردەوە بۆ سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بە نها نیوزی راگەیاند "ئەمڕۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە یەکێک لە بڕگەکانی دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵایی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ماوەی شەش مانگ، کە یەکێکە لە بڕگە زۆر گرنگەکان.

ئ.ز

2024-05-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.