وەرزش

دایكی نیمار وێنه‌یه‌كی سه‌رنجراكێشی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌ نوێیه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌


نادین جوانکالڤێز دایکی نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاریس سان جێرمان-ی فەرەنسی وێنەیەکی خۆی لەگەڵ کوڕە هاوڕێکەی بڵاوکردەوە.

دایکی نەیمار تەمەنی (٥۳ ساڵ)ە، خۆشەویستەکەی نوێیەکەی ناوی (تیاگۆ رامۆس)ەو تەمەنی (۲۲ ساڵ)ە، واتە پێنج ساڵ لە نەیماری کوڕی بچوکترە.

دایکی نەیمار لەسەر وێنەکە نوسیویەتی:" ئەمە هەستێکە کە پێناسە ناکرێت".
نەیمار لە کۆمێنتێکدا بۆ دایکی نوسیوە:" دایکی خۆشەویستم، هیوای خۆشبەختیت بۆ دەخوازم".

بەپێی قسەی رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی، تیاگۆ رامۆس نمایشکاری جلوبەرگەو کاری ریکلام دەکات و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ خانەوادەی نەیماردا هەیە.



2020-04-12
زیاتر...