وەرزش

كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یامێكی جیاوازی هه‌یه‌


کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی یوڤێنتوس پەیامێکی نوێ لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاراستەی هاندەرانی و جیهان دەکات.

رۆناڵدۆ لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر دوو وێنەی بەیەکەوە داناوە تێیدا لە یەکێکیاندا بە ماسکێکەوە دەردەکەوێت کە ئاڵای پۆرتوگالی لەسەرەوە و لە ئەوەی دیکەشیان ماسکی ئاڵای ئیتالیای داناوە کە لەو وڵاتە یارییدەکات.

رۆناڵدۆ لەسەر ئەو دوو وێنەیەی خۆی نووسیوویەتی، لەم بارودۆخەی کە جیهانی ئێمە پێیدا تێدەپەڕێت، گرنگە لەگەڵ یەک بین و هاوکاری یەک بکەین، ئەوەی پێمان دەکرێت بکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکدی هاوکاربین.

2020-04-11
زیاتر...