وەرزش

گەورەترین یاریگا دەکرێتە نەخۆشخانەی کۆرۆنا


کۆمەڵگەى وەرزشى ماراکانا کە بەناوبانگترین و گەوەرترین یاریگای وڵاتەکەیە بە شیویەکى کاتى دەکرێت بە نەخۆشخانە بۆ توشبووانى کۆرۆنا.

دواى بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە وڵاتى بەرازیل بۆ نزیکەى سێ هەزار توشبوو، دەسەڵاتدارانى وڵاتەکە پەنایان بۆ بەکارهێنانى کۆمەڵگە وەرزشییەکان و یاریگاکان بردووە بۆئەوەى بە شێوەیەکى کاتى تێیاندا پێشوازى لە توشبووان بکرێت.

هاوکات یاریگاى مارکانا کە گەورەترین یاریگاى وڵاتەکەیە و یارى کۆتایى جامى جیهانى ٢٠١٤ى تێدا ئەنجامدراوە و هەروەها ئاهەنگى دەستپێک و کۆتایى ئۆڵۆمپیادى ریۆى ٢٠١٦ى تێدا کراوە، لە ئێستادا بەشێوەیکى کاتى دەکرێت بە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردنى توشبووانى کۆرۆنا.


2020-03-27
زیاتر...