عێراق لەبارەی تەوتینی مووچەوە بانکەکانى رەشید و رافیدەین بانگێشتی پەرلەمان دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
بە نوسراوێک لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانگهێشتی هەردوو بەرێوەبەری بانکی رەشید و رافیدەین دەکات.
لیژنەی دەستپاکى لە پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکى فەرمیدا داوای میواندارییکردنى بەڕێوەبەری گشتی هەردوو بانکەکانى رافیدەین و رەشید دەکات، سەبارەت بەهۆکاری دواکەوتنی پرۆسەی بەبانکیکردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
هەر بەگوێرەى نووسراوەکە، میواندارییەکە لە ڕۆژى 22ى نیسانى 2024 ئەنجامدەدرێت.
ئ.ز
|