ئابوری

بۆ مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بریار دەدرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

نەجم عیقابی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند: مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان زیاد دەکرێت و هەرلی کاریشیان بۆ دابین دەکرێت.

نه‌جم عیقابی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق لەبارەی زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەڵێت "وه‌زاره‌تی كار له‌ زیاتر له‌ بۆنه‌یه‌كدا داوایكردووە‌ په‌رله‌مان به‌خێرایی ده‌نگ له‌سەر پرۆژه‌یاساكه‌ بدات، چونكه‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی پرۆژه‌یاساكه‌ زیادكردنی مووچه‌كانیانه‌ له‌ بۆ 250 هه‌زار دینار له‌كاتێكدا ئێستا ته‌نها 170 هه‌زار دیناره‌.

لەبارەی هەلی کاریشەوە عیقابی رونیکردەوە "پرۆژه‌یاسا نوێیه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌ به‌شدارن له‌ دابینكردنی پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆیان.

وەزیری کاری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد "360 هه‌زار كه‌س سودمه‌ندن له ‌وه‌رگرتنی موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌ته‌كان، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش زیاد ده‌كرێن، دوای ئه‌وه‌ی چوار نه‌خۆشی دیكه‌ ده‌خرێنه‌ ناو لیستی موچه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌، سیل، تالاسیمیا و چاندنی گوێچكه‌ بۆ گروپی كه‌ڕه‌كان كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار 10 ساڵه‌وه‌یه‌ و وه‌ك كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

نه‌جم عیقابی لەسەر هەلی کار  جەخت دەکاتەوە و دەڵێت‌ "وه‌زاره‌ته‌كه‌مان داوایكردووە‌ ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تگوزاری فیدڕاڵی هه‌لی كار بۆ وه‌رگێڕانی زمانی ئاماژه‌ له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ بڕه‌خسێنێت، بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی ناوه‌ندی بۆ گروپی نابیسته‌كان.

ئ.ز
2024-04-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.