ئابوری

شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچەی مانگی سێ لە بەغدایە

نها نیوز - هەواڵەکان

شاندێکی باڵای حکومەت بە سارۆکایەتی ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارای هەرێم بۆ پرسی موچەی مانگی سێ ئێستا لە بەغدایە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە کراوە، شاندێکی حکومەت کاربەرێکەر بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی‌و ئابوری هەرێم بۆ چارەسه‌رکردنی پرسی بودجە و موچەى فه‌رمانبه‌ران گەیشتووەته‌ بەغدا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە روو، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی بۆ  چارەسەرکردنی پرسی بودجەو مووچەی فەمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان.

سەردانەکەی وەزیری دارایی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمیش بۆ بەغدا لەکاتێکدایە، کۆتایی هەفتەی ڕابردوو محەممەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكرد، لیستی موچەی مانگی ئادار بەدوو شێوە بۆ بەغدا دەنێرن، یەکەمجار لیستی موچەی مانگی ئادار بەبێ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران‌ و لە نزیکترین کاتدا دەنێرن، بەڵام لیستی دوەمی موچەی مانگی ئادار بەپلەبەرزکردنەوە دەبێت ‌و لە 20 ڕۆژدا ئامادە دەکرێت‌ و دەینێرن.

ئ.ز
2024-04-03
زیاتر...