ئابوری

ئێستا گەیشت... نوێترین زانیاریی لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم

نها نیوز - هەواڵەکان
بۆ دابەشکردنی مووچە نها نیوز پەیوەندیکرد بە وتەبێژی وەزارەتی داراییەوە و ناوبراو لە وەڵامدا ڕایگەیاند: جارێ زووە بۆ ئەو پرسیارە.

بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەران، هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە نها نیوز دەڵێت "ئەمرۆ پشوومانە نازانین رێکارەکان بە کوێ گەیشتووە تا سبەی، وە جارێ زووە بۆ ئەو پرسیارەش.

لەبارەی ئەوەی کەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات؟ دارا سێکانیان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لە فراکسیۆنی یەکگرتووە بە نها نیوزی وت "ئەگەر هەرێم لیستەکەی ناردبێت، دوای ئەوەی وردبینی لە لیستەکە تەواو بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئەوکاتە بەدڵنیایەوە حکومەتی عێراقی پارە دەنێرێت بۆ موچەی مانگی سێی فەرمانبەران، بەڵام ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان وەکو مانگی شوبات دابەشکردنەکە دوادەخات یاخود یەکسەر دەست بە دابەشکردنی دەکات پێم وایە لای حکومەتی هەرێمە.

هاوکات تا ئێستا دیار نییە بەغدا هاوشێوەی مانگی ڕابردوو بە گوێرەی لیست موچە دەنێرێت یاخود سوردەبێت لەسەر دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەگوێرەی دروستکردنی هەژماری بانک.

ئ.ز


2024-04-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.