ئابوری

وتەبێژی حکومەتی عێراق وادەی هەموارکردنەوەی بودجە ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراقەوە رایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەدا ئەنجوومەنی وەزیران خشتەی بودجە پەسەند دەکات.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لە میدیای فەرمی وڵاتەکەی دەڵێت "ئەنجوومەنی وەزیران لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، خشتەی هەمواری بودجە پەسەند دەکات و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دەکات.

عەوادی ئاماژە بەوەش دەکات "رۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی دەستدەکات بە پارەدارکردنی پارێزگاکان.

وتەبێژەکەی حکومەتی عێراق وتوشیەتی "بۆ مووچەی فەرمانبەران پێویستمان بە 69 ترلیۆن دینار هەیە و مووچەکانیان بەتەواوی زامنکراوە.

یاسای بودجەى گشتی لە 12ى حوزەیران لە پەرلەمان پەسند کرا، لە 26ى هەمان مانگ لە رۆژنامەى وەقائیعی عێراقى بڵاوکرایەوە، پارەکەى زیاتر لە 198 تریلیۆن و 910 ملیار دینارە و پشکى هەرێمى کوردستان تێیدا زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارە.

ئ.ز
2024-03-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.